ئەفغانستان ٦٤ هەزار حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار دەکات و ١٧٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە

بەپێی دوایین ڕاپۆرتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، لە مانگی ڕابردوودا زیاتر لە ٦٤ هەزار حاڵەتی تووشبوون بە هەوکردنی توندی کۆئەندامی هەناسەدان و ١٧٠ گیان لەدەستدان لە ئەفغانستان تۆمارکراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە نوێترین ڕاپۆرتیدا ڕایگەیاند، لە مانگی ئابدا ٦٤ هەزار و ٥٠٦ حاڵەتی هەوکردنی توندی کۆئەندامی هەناسەدان لەناویاندا هەوکردنی سییەکان لە ئەفغانستان تۆمارکراوە و لە ئەنجامدا ١٧٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

 

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکە، ڕێژەی هەموو نەخۆشییە درمیە گەورەکان لە مانگی ئابدا بە بەراورد بە مانگی تەمووز کەمیکردووە، لەم ماوەیەدا، حاڵەتە گومانلێکراوەکانی سورێژە بە ڕێژەی ٤٤.٥٠٪ حاڵەتەکانی تای خوێنبەربوون بە ڕێژەی ٤١٪، حاڵەتەکانی تای خوێنبەربوونی کریمە-کۆنگۆ بە ڕێژەی ٣٦.٨٪، حاڵەتەکانی سکچوونی توندی ئاوی بە ڕێژەی ٢٣.٦٪ حاڵەتەکانی هەوکردنی توندی توندی کۆئەندامی هەناسەدان بە ڕێژەی ١٧.٤٪ و تووشبووانی پشتڕاستکراوی کۆڤید-١٩ بە ڕێژەی زیاتر لە ٩٪ کەمیکردووە.

 

وردەکاری داتاکانی مانگی ئاب بەم شێوەیەن:

- هەوکردنی توندی کۆئەندامی هەناسەدان و هەوکردنی سییەکان: ٦٤ هەزار و ٥٠٦ حاڵەت و ١٧٠ حاڵەتی گیانلەدەستدان.

- سکچوونی توندی ئاوی لەگەڵ ئاوچنیانی لەش: ١٨ هەزار و ٣٢٩ حاڵەت و چوار حاڵەتی گیانلەدەستدان.

- سورێژە: هەزار و ٤٢٣ گومانی تووشبوون و حەوت گیانلەدەستدان.

- تای خوێنبەربوون: ٢٧٩ حاڵەتی گومانلێکراو.

- کۆڤید-١٩: ١٦٨تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستنیشانکران.

 

هەروەها ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند کە لە ماوەی ئەو مانگەی کە باسی لێوە دەکرێت، ناوەندە تەندروستییەکان کە لەلایەن ڕێکخراوەکەوە پاڵپشتی دەکرێن، خزمەتگوزاری نەخۆشخانەی دەرەوە و ڕاوێژکاری پزیشکییان پێشکەش بە ٨٨ هەزار و ٣٠٥ کەس کردووەە، جگە لەوەش ٢١٢ کیتی تەندروستی بۆ دابینکردنی پێداویستییە پزیشکییەکانی ٥٥٩ هەزار کەس دابەشکرا و ٧٥٠ کارمەندی تەندروستیش لە بوارەکانی شارەزایی خۆیان ڕاهێنانیان پێکرا.