ئۆدێت نیلیس، هێمای بەرخۆدان لە فەڕەنسا گیانی لە دەستدا

ئۆدێت نیلیس، کە بوو بە هێمای بەرخۆدان لە کاتی داگیرکاری نازیەکان لە فەڕەنسا، لە تەمەنی ١٠٠ ساڵیدا گیانی لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

لە فەڕەنسا، یەکێک لەو کەسانەی کە دژایەتی داگیرکاری نازیەکان دەکردو ببووە هێمای بەرخۆدان، ئۆدێت نیلیس بوو لە تەمەنی ۱۰۰ ساڵیدا گیانی لەدەستدا، ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا لە هەژماری خۆی لە تویتەر نووسیویەتی: ئۆدێت نیلیس نوێنەرایەتی پەیوەندی سەدەی بۆ ئازادی کرد، ئاماژەی بەوەشکرد، پەیوەست دەبن بە یادەوەرییەکانیەوە.

 

فابیان ڕۆسێل، سکرتێری نەتەوەیی پارتی کۆمۆنیستی فەڕەنسا وتی: ئەو بە ئەزموونی خۆی بەهای ژنان و پیاوانی پاراست و  قەرزاری ئەوین ئازادی ۆ خۆمان و مندالەکانمان بەدیهێنام فەڕەنسا کەسایەتییەکی بەرخۆدێری گەورەی لەدەستداوە.

 

ئۆدێت نیلیس کێیە؟

ئۆدێت نیلیس لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٢٢ لە پاریس لەدایک بووە، لە ساڵی ۱٩٤٠ەوە ئەندامی گەنجانی کۆمۆنیستە. لە ماوەی داگیرکاری نازییەکاندا، پەڕەی بڵاوکردەوە و بەشداری لە چالاکییەکاندا کرد، لە ئابی ١٩٤١ دەستگیرکرا و گواسترایەوە بۆ ناوچەی لۆیر ئەتلانتیک لە ڕۆژئاوای وڵاتەکە. لەوێ ئەو کۆمۆنیستە بەناوبانگ و بەرگریکارەکەی گای مۆکێتی ناسی، بەڵام گای مۆکێت لەگەڵ ٤٧ خۆپیشاندەر لە سێدارە درا.

 

ئۆدێت نیلیس، پاشان سێ ساڵی لە کامپی جیاواز بەسەر برد لە ساڵی ١٩٤٤ لە کامپی مێڕیناک هەڵات و چووە پاڵ بەرخۆدان لە بۆردۆ. ئۆدێت دوای جەنگەکە پابەند بوو بە ئایدیاڵی کۆمۆنیستی خۆی و بەردەوام بوو لە خەباتی بۆ مافەکانی ژنان.