ئازادە زەینەلی لە زیندانی قەرچەک چالاکی مانگرتن لە خواردنی ڕاگەیاند
ئازادە زەینەلی، لە زیندانی قەرچەکی شاری وارامین سزای بەسەردا سەپێنراوە، بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین لە دواکەوتنی دۆسیەکەی، ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی حوزەیران مانگرتن لە خواردنی ڕاگەیاند.
ناوەندی هەواڵ
بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسی هەرانا، ئازادە زەینەڵی کە لە زیندانی قەرچەکی شاری وارامین سزای بەسەردا سەپێنراوە، ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی حوزەیران بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە دواکەوتنی دۆسیەکەی، دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە.
ئازادە بە نازناوی یەلئنا جاوید، دەرهێنەری شانۆییە و بە تۆمەتی دارایی سزا دراوە، لەبارەی هۆکارەکانی مانگرتنەکەیەوە وتی: کەیسەکەم زۆر هێواش دەڕوات، ئەگەرنا دەبوو تا ئێستا بە مۆڵەت ئازاد بووبام، منیش بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لەم کارە دەستم بە چالاکی مانگرتن لە خواردن کردووە، من ئێستا لە زیندانی قەرچەکم بڕیار بوو بە کەڤالەت ئازاد بکرێم.
ت.پ