ئایشەگوڵ دۆغان: پێویستە کار بۆ پێکهێنانی کۆمیسۆن بکرێت
ئایشەگوڵ دۆغان،وتەبێژی دەم پارتی ئاماژەی بەوەدا پێویستە سەرۆکی پەرلەمان دەستپێشخەری بکات بۆ پێکێهێنانی کۆمیسیۆن، تەنها بە قسەکردن نابێت، پێویستە کار و شتی نوێ ئەنجام بدرێت بۆ پێکهێنانی کۆمیسیۆنەکە.

ناوەندی هەواڵ
ئایشەگوڵ دۆغان،وتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان "دەم پارتی" لە ناوەندی گشتی پارتەکەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕێکخست و تێیدا 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ـی ٢٧ی شوباتی ڕێبەر ی گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بڕیارەکانی پەکەکەی پەیوەست بە بانگەوازییەکەوە هەڵسەنگاند و وتی: ئەو دۆخەی لە ئێستادا پێیدا تێپەڕدەبین، پەیوەست بە لایەن و ڕەهەندەکانی پرۆسەکەوە نیشاندەری ئەوەیە لەسەر ڕێچکەی خۆی بەڕێوەدەچێت. دۆخی بنبەست یان قەیراناوی نییە.
'کلیلی چارەسەری دیموکراتیزەکردنە'
ئایشەگوڵ دۆغان باسی لەوەشکرد یەکێک لەو بابەتانەی زۆر نیگەرانیان دەکات بابەتی زیاتربوونی شەڕ و ناکۆکییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوینە کە ڕێبەر ئاپۆیش لە هەڵسەنگاندنەکانییدا ئاماژەی پێکردووە. دۆغان ئاماژەی بەوەدا پرسی کورد و ئازادی گەلی کورد لە تورکیا و ناچەکەدا دابڕاو نییە لە شەڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وتی: پێویستە بە زووی گۆرەپان و ڕەهەندەکانی سیاسەتی دیموکراتیکی بەهێزبکرێت، پەرە بە پێشکەوتنە دیموکراتیکییەکان بدرێت. جارێکی دیکە دووبارەی دەکەینەوە کلیلی چارەسەری و کۆتایهێنان بە شەڕ دیموکراسی و دانوستانە.
ئایشەگوڵ دۆغان لە قسەکانییدا جەختی لەوەکردەوە پێویستە و کاتی ئەوەیە هەنگاو بۆ پێکێهێنانی کۆمیسیۆن بنرێت و ئاشکرای کرد پێویستە نوعمان کورتولموشی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دەستپێشخەری بکات بۆ ئەم کارە و هەموو لایەنەکان کۆبکاتەوە.
'پێشکەوتنی پرۆسەکە پێویستی بە پراکتیکی نوێ هەیە'
ئایشەگوڵ دۆغان وتیشی: بەڵی پێویستمان بە لێدوانی ئەرێنی هەیە، بەڵام گوفتار هەموو شتێک نییە و پێکهێنانی کۆمیسیۆن پێویستی بە کردارە. بۆیە کۆمەڵگە پێویستی لەپاڵ لێداوانی ئەرێنییدا پێویستی بە پراکتیکی نوێ هەیە و بەم شێوەیە پرۆسەکە پێشدەکەون.