ئاڵوگۆڕی بارمتە لە غەززە دوای ئاگربەست ئەنجام دەدرێت
هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی پێکردبوو، بە ئاگربەستێک کە لە ١٩ی کانوونی دووەم جێبەجێکرا کۆتایی هات، دوای ئاگربەست، حەماس سێ بارمتەی ئازاد کرد و ئیسرائیل ٩٠ بارمتەی ئازاد کرد.
ناوەندی هەواڵ
دوابەدوای ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی بارمتە لە نێوان ئیسرائیل و حەماس، ٩٠ ژن و منداڵی فەڵەستینی کە لە زیندانەکانی ئیسرائیلدا ڕاگیراون ئازاد کران، بارمتە ئازادکراوەکان لە شارۆچکەی بەیتونیای ڕامەڵا لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو لەلایەن جەماوەرێکی پڕ لە جۆش و خرۆشەوە پێشوازییان لێکرا.
کاتێک فەلەستینییەکان کۆبوونەوە، هێزەکانی ئیسرائیل بە ژمارەیەکی زۆر دەستوەردانیان کرد، سەربازەکان بە بەکارهێنانی سپرای بیبەر و نارنجۆکی بێهۆشکەر دژی ئەو کەسانەی لە ناوچەکە وەستابوون و فشاریان خستووەتە سەریان بۆ ئەوەی چۆڵی بکەن.
بارمتەکان کە بە پاسەکانی کۆمیتەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور لە بەیتوناوە بەرەو گۆڕەپانی مەنارە دەڕۆیشتن، لەلایەن گەلی فەڵەستینەوە بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە پێشوازییان لێکرا، بەڵام هەر زوو دەرکەوت کە یەکێک لەو ژنە زیندانیانەی کە بڕیار بوو ئازاد بکرێن بێسەروشوێنە، ئەو پرسە بە نێوەندگیری چارەسەر کرا و سەرجەم زیندانییەکان بە سەلامەتی ئازاد کران.
لە ناو ئەو کەسانەی کە ئازاد کراون، خالێدە جەرار، سەرۆکی بەرەی جەماوەری بۆ ڕزگاری فەلەستین هەیە، ئەم ئاڵوگۆڕە کە لە بەرامبەر ئازادکردنی سێ بارمتەی ئیسرائیلی لەلایەن حەماسەوە ڕوویدا، وەک قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست پێناسە دەکرێت.