ئاشنا عەبدوڵا: هەوڵی خۆمان دەدەین بۆ ئازادکردنی سەرجەم زیندانیکراوانی بەناحەق گیراوی بادینان

شێروان تەها یەکێک لە گیراوانی بادینان بە زیاتر لە دوو ساڵ زیندانی سزا دراو ئاشنا عەبدوڵا ئەندامی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: "ئەوەی ئەمڕۆ لەهۆڵی دادبینی، بینیمان و بڕیاری لێدرا، حوکمێکی سیاسی ناداد پەروەرانەبوو".

ناوەندی هەواڵ

 

ئاشنا عەبدوڵا پەرلەمانتاری کوردستان ڕایگەیاند، شیروان تەها، بە دووساڵ و شەش مانگ زیندانی کردن سزادراوە، لەبەرامبەر تۆمارێکی دەنگی، کە بە شێوەزاری سۆرانی تۆمارکراوەو شێروان دەڵێت"ئەو دەنگە دەنگی من نیە، دەنگی من نیە، دەنگی من نیە. من ئەگەر قسە بکەم بۆئەبێت بە سۆرانی قسەبکەم، بە کرمانجی قسە ئەکەم چونکە بادینیم.".

ئاماژەی بەوەشکرد، سزادرا بە تۆمەتیڤبە پەیوەندی لەگەڵ مستەفا کازمی، لەو کاتەی تۆمەت خراوەتە پاڵی، کازمی هەر سەرۆک وەزیران نەبوە، هەندێک تۆمەتی تری دراوەتە پاڵ، لەو کاتەدا هەرێم کەرەنتینە بووە،  بەهۆی کۆرۆناوە هەموو جوڵەیەک قەدەغە بوو.

ئاشنا عەبدوڵا دەشلێت: "بەداخەوە جارێکی تر دادگاکان سەربەخۆیی خۆیان نەپاراست، سی ڕۆژ کات لەبەردەستە بۆتەمیزکردنەوەی بڕیارەکە، ئەوپەڕی هەوڵی خۆمان دەدەین بۆ ئازادکردنی مەسعود شنگالی و شێروان تەها  لەگەڵ سەرجەم زیندانیکراوانی بەناحەق گیراوی بادینان".