ئاسایشی پەدەکە ڕێگری لە ڕێپێوانەکە دەکات

هێزێکی ئاسایشی پەدەکە ڕێگری لە بەردەوامی ڕێپێوانی ماوەدرێژ دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورمیا بۆ بادینان دەکات، لە ئیستاشدا سەرپەرشتیارانی ڕێپێوانەکە لەگەڵ بەرپرسیارانی هێزەکەدا لە گفتوگۆدان.

هێزێکی ئاسایشی پەدەکە ڕێگری لە بەردەوامی ڕێپێوانی ماوەدرێژ دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ بادینان دەکات، لە ئیستاشدا سەرپەرشتیارانی ڕێپێوانەکە لەگەڵ بەرپرسیارانی هێزەکەدا لە گفتوگۆدان.

ناوەندی هەواڵ

 

\

کەمێک بەر لە ئێستا بەشداربووانی ڕێپیوانی مەودادرێژ کە پێکدێن لە ژنان و ژنانی گەنج، گەنجان و توێژە جیاوازەکان، بازگەی باواجییان لە کۆیە بەجێهێشت و بەرەو بازگەی دێگەڵە کەوتنە ڕێ، بەڵام پێش گەشتنیان بە بازگەکە لەلایەن هێزێکی ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستان-پەدەکەوە ڕێگرییان لێدەکرێت.

بۆ گەیشتن بە بازگەکە چالاکوانان نزیکەی پێنج کیلۆمەتر دوورن بەڵام هێزێکی پەدەکە لە پێش بازگەکە دانراوە و ڕێگە بە بەردەوامی ڕێپێوانەکە نادەن، لە ئێستاشدا سەرپەرشتیارانی ڕێپێوانەکە لەگەڵ بەرپرسانی هێزەکەدا لە گفتوگۆکەدا.

بەشداربووانی ڕێپێوانەکە جەخت لەوە دەکەنەوە کە بەردەوام دەبن لە ڕێپێوانەکەیان و لەبەردەم هێزەکەی ئاسایشی پەدەکەدا گردبوونەتەوە.

ت.پ