یاسای چوارچێوە لە لیژنەی داد پەسەند کرا
یاسای “پتەوکردنی یەکگرتنی نەتەوەیی و یەکپارچەیی کۆمەڵایەتی” لە دوێنێوە لە لیژنەی دادی پەرلەمان هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت، بە دەنگدانی ئەندامانی لیژنەی داد و پەسەندکردنی ڕەوانەی کۆبوونەوەی گشتیی پەرلەمان کرا.
ناوەندی هەواڵ
یاسای چوارچێوەی “پتەوکردنی یەکگرتویی نەتەوەیی و یەکپارچەیی کۆمەڵایەتی”ـی تایبەت بە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە ٥ـی ئابدا بە ٣٦٧ واژۆی پەرلەمانتاران ڕەوانەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا کرا، لەوێشەوە خرایە بەردەستی لیژنەی داد.
هەڵسەنگاندن لەسەر یاساکە لە لیژنەی داددا لە کاتژمێر ٠٣:١٥ـی پاش نیوەڕۆی دوێنێوە دەستیپێکرد و ماوەی ١٨ کاتژمێری خایاند.
دوای هەڵسەنگاندنەکان ئەندامانی لیژنەکە دەنگیان بە یاساکە دا و لە لیژنەکە پەسەند کرا، بەمەش دەچێتە کۆبوونەوەی گشتیی پەرلەمانی تورکیا.