یاسای چوارچێوە بە ٤٦٨ دەنگ پەسەند کرا
درەنگانی شەوی ڕابردوو یاسای چوارچێوە خرایە دەنگدان و بە ٤٦٨ دەنگ لە پەرلەمانی تورکیا پەسەند کرا، هەروەها ٨٨ پەرلەمانتاریش دەنگیان بەنەخێر دا بە یاساکە.
ناوەندی هەواڵ
یاسای چوارچێوە کە لە ١٢ ماددە پێکدێت، بە واژۆی ٣٦٧ پەرلەمانتار پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرابوو، لە دانیشتنی دەستەی گشتیی پەرلەماندا گفتوگۆی لەسەر کرا و شەوی ڕابردوو بە ٤٦٨ دەنگ پەسەند کرا.
دوای ئەوەی یاساکە خرایە دەنگدانەوە، لە کۆی ٥٦٢ پەرلەمانتاری ئامادەبوو، ٤٦٨ پەرلەمانتار دەنگیان بە “بەڵێ” دا و بەوەش یاساکە پەسەند کرا.
هەروەها ٨٨ پەرلەمانتار دەنگیان بە “نەخێر” دا و شەش پەرلەمانتاری دیکەش بەبێ لایەنی مانەوە.
یاساکە دوای ڕاپۆرتی پشتڕاستکردنەوە و هەڵسەنگاندنی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی، لەلایەن سەرۆککۆمارەوە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.