ئارامی دوای ناڕەزایەتی؛ ژیانی ڕۆژانەی ئێران لە قاڵب دەداتەوە
زیاتر لە مانگێک دوای شەپۆلی ناڕەزایەتییەکان، ئارامییەکی ڕووکەش لە شەقامەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران زاڵە، بەڵام ئەم ئارامییە ڕاستیەک پەردەپۆش دەکات کە بەردەوامی دەستگیرکردن و فشارە ئاسایشییەکانە، ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر ژیانی ڕۆژانەی خەڵک هەبووە.
مهیا ڕۆستمی
جوانرو-زیاتر لە مانگێک دوای کەمبوونەوەی خۆپیشاندانەکان، شەقامەکان بێدەنگ دەردەکەون، بەڵام ئەم ئارامییە ڕەنگدانەوەی ئاشتی ڕاستەقینە نییە، لە کاتێکدا کە خێرایی خۆپیشاندانەکان خاوبووەتەوە، فشارەکانی ئاسایش شێوازی نوێیان وەرگرتووە و وردەکارییەکانی ژیانی ڕۆژانەی گرتۆتەوە و تەنانەت کاریگەری لەسەر سادەترین ڕەفتارەکانیش دروستکردووە.
هاوڵاتیان لە ڕادەبەدەر وریان ئامادەبوونیان لە شوێنە گشتییەکان و بەشداریکردنیان لە کۆبوونەوە بچووکەکاندا تا دەگاتە گفتوگۆکردنیان لەگەڵ هاوڕێیان و کارلێککردنیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا، هەروەها کۆمێنتێک یان لایکێک ئێستا دەتوانێت ببێتە مایەی دڵەڕاوکێ و ترس، کە بوونەتە بەشێک لە ژیانی ڕۆژانەی خێزانەکان، گەنجان و تەنانەت منداڵان، بە هۆشیاری بەردەوامەوە دەجوڵێن بۆ ئەوەی خۆیان لە هەر دەرئەنجامێکی نەخوازراو بەدوور بگرن.
هیوادار بوون کەمبوونەوەی خۆپیشاندانەکان هەندێک هەستی ئاسایش بگەڕێنێتەوە، بەڵام ڕاستی نیشانی داوە کە دیمەنی ئاسایش گۆڕاوە، سادەترین کردارەکان دەتوانن مەترسی پێشبینینەکراوی لێبکەوێتەوە، لەم کەشوهەوادا دڵەڕاوکێ لە شەقامەکانەوە ڕژاوەتە ناو ماڵ و شوێنی کار و تەنانەت کایەی دیجیتاڵیش، ترسی کردووەتە تایبەتمەندییەکی بەردەوامی ژیانی هاوڵاتیان.
"سەرکوتکردنی میدیا"
بۆ زۆرێک لەوانەی ناتوانن بەشداری خۆپیشاندانەکان بکەن، کاردانەوەی سادە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا، وەک نووسینی چیرۆکێک یان کۆمێنتکردن لەسەر ژمارەی زیانبەرکەوتووان و خۆپیشاندەران، تاکە ڕێگایە بۆ دەربڕینی خەم و هاوسۆزی، تەنانەت ئەم کردەوە سادەتە، چاودێری و سەرکوت دەکرێن.
لە شاری ڕەوانسەر، پلاتفۆرمەکانیتۆڕی کۆمەڵایەتی شاهیدی زیادبوونی سنووردارکردن بوون بۆ تەنانەت سادەترین شێوەکانی دەربڕین، زەینەب محەمەدی وتی: کوڕەکەی دوای بڵاوکردنەوەی کورتە چیرۆکێک سەبارەت بە خۆپیشاندانەکان، ڕاستەوخۆ هەڕەشەی دەستگیرکردنی لێکرا لەلایەن دەزگای ئیتلاعاتەوە، هەروەها دەسەڵاتداران وتیان تەنها لایککردنی بڵاوکراوەیەکی سیاسی دەتوانێت ببێتە هۆی دەستگیرکردنی دەستبەجێ.
ئاماژەی بەوەشکرد، هاوڵاتیان بەبێ ئازادی دەژین تەنانەت لە شوێنی ئەلیکترۆنیشدا، کە کاردانەوە سادەکانی وەک نووسینی کۆمێنتێک یان بڵاوکردنەوە لەسەر زیانەرکەتووەکان ئێستا کەوتۆتە ژێر چاودێری و سەرکوتکردنەوە.
ئەم شایەتحاڵانە ئەوە دەردەخەن کە ترس بووەتە بەشێک لە ژیانی ڕۆژانە، لە شەقامەکانەوە تا ماڵ و شوێنی کار و تەنانەت بۆ جیهانی مەجازیش درێژدەبێتەوە.
"دەستگیرکردنەکان بەڵگەن لەسەر ئەو نائاسایشییە بەربڵاوە"
هێزەکانی ئاسایش لە شاری جوانرو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، چەند گەنجێکیان لە کاتی کۆبونەوەی لە کافێیەکدا دەستگیرکرد، سەرەڕای ئەوەی بەشدارییان لە هیچ چالاکیەکی سیاسی و ناڕەزایەتیدا نەکرد، هاوڵاتیانی ناوچەکە ئەمەیان وەک بەڵگەیەک بۆ پەرەسەندنی ترسی حکومەت لە سادەترین شێوازەکانی کۆبوونەوە سەیر دەکرد، هەروەها ئەم جۆرە کارانە تەنیا لە جوانرودا سنووردار نییە بەڵکو لە ناوچە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دووبارە دەبنەوە، پەیامێکی ڕوون بۆ کۆمەڵگە دەنێرێت کە تاکەکان تەنانەت بەبێ ئەنجامدانی هیچ کارێک دەتوانن دەستبەسەر بکرێن.
هەروەها هێزەکانی ئاسایش ڕێگریان لە تێپەڕاندنی تەرمی شەهلا کاکەیی یەکێک لە زیانبەرکەوتووی خۆپیشاندانەکانی ٨ی کانوونی دووەمی کرماشان لە ڕێگای جوانرودەوە کرد، کە دەگوێزرێتەوە بۆ گوندەکەی خۆی لە قەڵاجە، ڕگای ئۆتۆمبێلی فریاگوزاریەکە گۆڕدرا بۆ ڕێگایەکی لاوەکییەوە، بۆ ئەوەی لە شارەکە دوور بکەوێتەوە، کە خێزانەکەی ئەمەی بە بە بەڵگەی ترسی دەسەڵاتداران لە دووبارەبوونەوەی ناڕەزایەتییەکان زانی.
لیمو مورادی، ناسیاوی خێزانەکەی ڕایگەیاندووە، کە خوشکی شەهلا کاکەیی لە کاتی پرسەدا پشتڕاستی کردەوە، بەرپرسان لە سەرەتادا بەنیازی ئازادکردنی تەرمەکە نەبوون، هاوژینەکەی لە ١١ی کانوونی دووەم خۆی کوشتووە، میدیا ناوخۆییەکانیش هۆکاری مردنەکانیان بڵاونەکردەوە، ئەمەش ئازاری خێزانەکەی زیاتر کرد و بووەتە هۆی خەم و دڵەڕاوکێ لەناو کۆمەڵگەی ناوچەکەدا.
"کەشی گشتی شارەکە و ڕێوشوێنەکان خۆپارێزی"
لە ڕۆژانی دوای ناڕەزایەتییەکانی جوانرو، هێزەکانی ئاسایش بە شێوەیەکی بەرچاو لە شەقامەکاندا ئامادە نەبوون، دانیشتووان بە هەوڵێکی دەسەڵاتیان زانی بۆ دوورکەوتنەوە لە خۆپیشاندانی زیاتر یان دووبارەبوونەوەی قوربانیانی شۆڕشی "ژن، ژیان ئازادی"، تاکە ڕێوشوێنی ئاسایشی دیار کۆکردنەوەی سەبەتەی زبڵ بوو لە ڕێگا سەرەکییەکان لە ڕۆژانی ٨ و ٩ی کانوونی دووەم بۆ ڕێگریکردن لە دووبارە بەکارهێنانیان وەک ئامڕازی ناڕەزایەتی، بەپێی وتەی دانیشتووان.
دەستگیرکردن و هەڕەشە و فشارەکانی ئاسایش بەربڵاو کاریگەرییەکی قووڵی لەسەر کۆمەڵگەکە هەبووە و ژیانی ڕۆژانەی بە شێوەیەکی بەرچاو گۆڕیوە، خێزان و گەنجان و تەنانەت منداڵان ئێستا لە سادەترین لایەنەکانی ژیانیاندا بە وریایییەکی زۆرەوە مامەڵە دەکەن و ترسیش بووەتە ئامادەبوونێکی بەردەوام.
دانیشتووان شایەتحاڵی ئەوە دەدەن کە ئەم فشارانە نەک هەر ناڕەزایەتییەکانیان سەرکوت کردووە، بەڵکو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی لاواز کردووە و متمانەی نێوان تاکەکانی لەناوبردووە و هەستکردن بە نائاسایشی کەسی زیاد کردووە، ئەگەر ئەم بارودۆخە بەردەوام بێت کاریگەری لەسەر تەندروستی دەروونی دەبێت، هەستی دڵەڕاوکێ و توڕەیی و بێزاری لە بەرامبەر ئەو سنووردارکردنە سەپێنراوانەدا دروست دەکات.