ئانا شێرباکۆڤا یاریزانی جیهانی خلیسکێنەی سەر سەهۆڵی هونەری

یاریزانی ڕووسی ئانا شێرباکۆڤا خەلاتی پاڵەوانێتی جیهانی خلیسکێنەی سەر سەهۆڵی هونەری بۆ وڵاتی ڕووسیا بەدەستهێنا.

یاریزانی ڕووسی ئانا شێرباکۆڤا خەڵاتی پاڵەوانێتی جیهانی خلیسکێنەی سەر سەهۆڵی هونەری بۆ وڵاتی ڕووسیا بەدەستهێنا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئانا شێرباکۆڤا ڕۆژی یەک شەممە ١٧ی نیسان، پلەی یەکەمی پاڵەوانێتی خلیسکێنەی سەر سەهۆڵی هونەری تایبەت بەژنانی بە ١٦٠.٥٨ خاڵ بەدەستهێنا، ئەم پاڵەوانێتییە لە شاری ئۆساکای وڵاتی ژاپۆن بەڕێوەچوو.

 

ئانا تەمەنی ١٧ ساڵە و لە ساڵی ٢٠١٨دا مەدالیای زیوی جیهانی و پاڵەوانێتی ئۆڵۆمپی جیهانی پێبەخشراوە، لە ساڵی ٢٠١٩دا خەڵاتی پاڵەوانێتی خلیسکێنەی سەر سەهۆڵی ڕووسی بەدەستهێناوە.

 

لەمساڵیشدا یانەی ڕووسی بۆ یەکەمجار لەمێژووی خۆیدا خەڵاتی پاڵەوانێتی خلیسکینەی جیهانی بردەوە بەهۆی ئاناوە، دوای ئەوەی لە کۆتایی خولەکەدا ١٢٥ خاڵی تۆمارکرد، بە ١٥ خاڵ کەمتر یانەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕیزبەندی دووەمی بەدەستهێنا، یانەی ژاپۆنیش ڕیزبەندی سێیەمی بە  ١٠٧ خاڵ بەدەستهێنا.

 

ت.پ