ئامینە شەنیاشار بۆ داواکردنی دادپەروەری ٣٤٢ ڕۆژە لە چالاکیدایە
ئامینە شەنیاشار و فەریت شەنیاشاری کوڕی کە ماوەی ٣٤٢ ڕۆژە لە پێناو دادپەروەریدا تێدەکۆشن وتیان: "ئەگەر زوڵم و ستەم ڕەوا بێت، بەرخۆدان لە دژی ستەم مافە". ڕحا
ئامینە شەنیاشار و فەریت شەنیاشاری کوڕی کە ماوەی ٣٤٢ ڕۆژە لە پێناو دادپەروەریدا تێدەکۆشن وتیان: "ئەگەر زوڵم و ستەم ڕەوا بێت، بەرخۆدان لە دژی ستەم مافە".
ڕحا
ئێشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار، کە هاوژینەکەی و دوو کوڕەکەی لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لە لایەن پاسەوانان و کەسوکاری ئیبراهیم خەلیل یڵدزی پەرلەمانتاری ئاکەپەوە لە ناوچەی پرسوسی رحا کۆمەڵکوژکران، لە بەردەم دادگای رحا لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕی کە لە ٩ی ئازاری ٢٠٢١ دەستیپێکردوە تا ئەمڕۆ کە ٣٤٢ ڕۆژ دەکات بەردەوامە.
"لە دژی زوڵم بەرخۆدان مافە"
خانەوادەی شەنیاشار لەسەر پەڕەی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانی خۆیان نوسیان: "دادپەروەری لە ڕحا هێشتا لە ژێر زەیدایە، داواکاری گشتی دەڵێت: "ئێمە هیچمان نییە" وەزیری دادیش دەڵێت: "من تەنها داوای لێبوردن دەکەم"کەواتە ئەگەر ستەمکاری ڕەوا بێت، بەرخۆدانیش مافە".