تەژەئا: ژیانێکی ئازاد بە کارکردنی ژنان گونجاوە

هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، تەڤگەری ژنانی ئازاد'تەژەئا' بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە،دووپاتی کردەوە کە ژیانێکی ئازاد بە کارکردنی ژنان گونجاوە، تەنها لە ڕێگەی نزیکبوونەوەی ئازادییەوە بەرگری لە ناسنامە و کارکردنی ژنان دەکرێت.

ناوەندی هەواڵ- ١ی ئایاری هەموو ساڵێک ڕۆژی جیهانی کرێکارانە. لە ساڵی ١٨٨٦ فیدراسیۆنی ناوەندەکانی کرێکاران لە ئەمریکا داوای مانگرتنی گشتی کرد، بۆ ئەوەی داوای سنووردارکردنی کاتەکانی دەوام بکەن. زیاتر لە ٣٠٠ هەزار کرێکار لە کارگەکانی سەرتاسەری وڵات بەشدارییان لە مانگرتنەکەدا کرد.

 

تەڤگەری ژنانی ئازاد 'تەژەئا'ڕۆژی ٢٩ی نیسان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکاران کە دەکەوێتە ١ی ئایارەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، لەوێدا هاتووە، "ئێمە بە دروشمی 'پێداگریکردن لەسەر سۆسیالیزم، واتە پێداگریکردن لەسەر ڕزگارکردنی کاری ژنان'" پێشوازی ١ی ئایاری ئەمساڵ دەکەین.

 

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ١ی ئایار وەک ململانێیەک بۆ تیشک خستنەسەر کاری ژنان،بەرگریکردن، ڕزگارکردنی کاری ژنان دەستنیشان کراوە، کە لە مێژە چاوپۆشی لێدەکرێت، "لە یەکتربڕینی مۆدێرنیتە سەرمایەداری و پیاوسالاری، کاری ژنان بە شێوەیەکی سیستماتیک دەقۆزرێتەوە و پشتگوێ دەخرێت. ژنان نەک تەنها لە کاری موچەخۆردا، بەڵکو لە خزمەتگوزارییەکانی چاودێری ناوماڵ، بەرهەمی کشتوکاڵیدا، لەسەر ڕێگاکانی کۆچکردن، لە ناوچە جەنگییەکان  لە کاتی قەیرانەکاندا، تەواوی بارگرانییەکە لە ئەستۆ دەگرن".

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت کرایەوە کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەتی لە کوردستان کاری ژنان تەنیا پەیوەندی بە هەژارییەوە نییە، بەڵکو لە ژێر فشاری سیاسەتەکانی جەنگ، ئاوارەیی، تێکەڵاوبوونی کەلتووری، توندوتیژیی دەوڵەتدا دەکەونە ژێر فشارەوە. هێرش بۆ سەر کار و دەستکەوتە دامەزراوەییەکانی ژنان بەدەستی سەرپەرشتیاران بەردەوامە، کاری ژنان ڕاستەوخۆ دەکرێتە ئامانج چونکە پەیوەندی بە ئیرادەی سیاسیەوە هەیە، هەوڵ دەدرێت لە ژیانی کۆمەڵایەتی، کەلتووری، سیاسی دووریان بخەینەوە ئێمە لە تەڤگەری ژنانی ئازاد ئازادی کرێکاران لەسەر بنەمای ئازادی ژنان پێناسە دەکەینەوە کە کارەکانیان بەشێک نییە لە بەرهەمهێنانی ئابووری بەڵکو توانایە، کەواتە تێکۆشانی ئێمە بۆ ئازادکردنی هەموو جۆرە کارێکە کە ژنان لە ماڵەوە، لەسەر شەقام، لە کێڵگە، لە قوتابخانە، لە بەندیخانە، لە رێگاکانی کۆچبەریدا بەرهەمی دەهێنن."

 

تەڤگەری ژنانی ئازاد لە بەیاننامەکەیدا داوای لە تەڤگەرانی ژنان لە سەرانسەری جیهان کرد کە پێکەوە کۆببنەوە، گۆڕەپانی خەباتی هاوبەش ڕێکبخەن، وتی: ئێمە وەک ژنانی کورد باوەڕمان وایە کە تێکۆشانی ژنان بۆ یەکسانی و دادپەروەری لە هەموو شوێنێک، لە ئەمریکای لاتینەوە تا ئەفریقا، لە ئاسیاوە تا ئەوروپا یەک خەباتن، ئێمە لە دژی هەژموونی پیاوان دەجەنگین کە هەمان ڕژێم بە شێوازی جیاواز، بە زمان و ناوچە جوگرافیە جیاوازەکان، ناسنامە و کاری ژنان تەنها بە هێڵێکی ئازادی بەرگری لێدەکرێت کە سنوور ناناسێت، کارەکانمان دەتوانرێت بەدەست بهێنرێت. مانا لە چەرخی بەکاربردنی سیستەمی سەرمایەداریدا نییە، بەڵکو لە ژیانێکی دیموکراتی، ژینگەیی و ئازادیخوازی بۆ ژنان، ئێمە خەباتی نێونەتەوەیی خۆمان بۆ ئازادی کاری ژنان پەرە پێدەدەین، لە ئەزموونی یەکتر فێردەبین، چونکە کاری ئێمە ڕێکخراوی ئێمەیە، چونکە ژیانی ئازاد بە کاری ژنان دەگونجێت.