ئاهەنگی نەورۆز لە ئامەد دەستیپێکرد

کورد لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان بە دروشمی "نەورۆز: ئازادی و دیموکراتیک"، لە نێو ئامادەبوونێکی سیاسی و مەدەنیی بەرچاو، ئاهەنگی نەورۆزیان دەستپێکرد.

ئامەد

 

ئاهەنگی نەورۆز سەرلەبەیانی ٢١ی ئادار لە شاری ئامەد لە باکووری کوردستان دەستیپێکرد و گەلانێکی زۆر ڕوویان لە گۆڕەپانی نەورۆز کرد بۆ بەشداریکردن لەو چالاکییە، کە ئەمساڵ بە دروشمی "نەورۆز: ئازادی و دیموکراتی" بەڕێوەدەچێت.

 

هەر لە کاتژمێرەکانی سەرەتاوە مەیدانەکە شاهیدی هاتنی هەزاران کەس لە شار و پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان لە سەرانسەری باکووری کوردستان بوو، دیمەنێک کە ڕەنگدانەوەی سیمبولی و گرنگی ئەو بۆنەیە بۆ گەلی کورد، هەروەها نوێنەری پارتە سیاسییەکان، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، سەندیکاکان، کۆمەڵە پیشەییەکان، دامەزراوەکانی عەلەوی و نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی ژنان ئامادەبوون.

 

بەپێچەوانەی ساڵانی ڕابردوو، پرۆتۆکۆلی ئەمساڵ سنووردار بوو بە ژمارەیەکی کەم کە تەنها میوانی فەرمی و شاندی دەرەوەی شاری لەخۆدەگرت.

 

لێژنەی ڕێکخستنی نەورۆز ڕایگەیاند، کە ٦٠٠ کارمەندیان بۆ ئەمنیەتی مەیدانەکە و دڵنیابوون لە پارێزراوی بەشداربووان ڕاسپاردووە، ئەندامانی پەرلەمان و ئەندامانی ئەنجومەنی پارت و پارێزەران لە هەموو دەروازەکانی چوونە ژوورەوەی مەیدانەکەدا ئامادەبوون بۆ سەرپەرشتیکردنی پرۆسەی چوونە ژوورەوە.

 

بڕیارە وتارەکان لە لایەن تونجەر باقرهان هاوسەرۆکی دەم پارتی و ئایتوڵ ئاشیتی، بەرپرسی پارتی ئازادی، ئایلا ئاکات عەتا، چالاکوان لە تەڤگەری ژنانی ئازاد "تەژەئا"؛ چەتین ئەرکاش و لەیلا زانا.

 

لیژنەکە ڕایگەیاندووە، کە بڕیارە لە ئاهەنگەکەدا خوێندنەوەی پەیامی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە هەردوو زمانی تورکی و کوردی و هەروەها خوێندنەوەی پەیامی زیندانیانی سیاسی لەخۆ بگرێت، لەگەڵیدا نمایشی هونەری و کەشێکی جەژنانە دەبێت.

لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانییەوە قەرەباڵغی لە بازگەکان کۆبوونەتەوە و جلوبەرگی نەریتی کوردییان لەبەردایە کە ڕەنگەکانی ئاڵای کوردیان هەڵگرتووە.