ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکان هەوای پیستر کردووە

لە توێژینەوەیەكدا دەركەوتووە پيسبوونی هەوا ساڵانە هۆکاری گیان لەدەستدانی یەك ملیۆن و ٥٠٠ هەزار هاوڵاتیە لە جيهاندا.

ناوەندی هەواڵ

 

گۆڤاری پزيشکیی لانسێت لەبارەی ژمارەی ئەو كەسانەی ساڵانە بەهۆی پیسبوونی هەواوە ساڵانە گیان لەدەستدەدەن بڵاویکردەوە، لە توێژینەوەیەكدا دەركەوتووە پيسبوونی هەوا ساڵانە هۆکاری گیانلەدەستدانی یەك ملیۆن و ٥٠٠ هەزار هاوڵاتیە لە جيهاندا.

 

بەگوێرەی توێژینەوەکە، پێشبينیدەکرێت لە چەند ساڵی داهاتوودا ئەم ژمارەیەی گیان لەدەستدان زياتر بێت، چونكە كەوتنەوەی ئاگر لە دارستانەکان زياديکردووە و چڕتر بووەتەوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٠ بۆ ٢٠١٩ ساڵانە نزيکەی ٤٥٠ هەزار حاڵەتی گیان لدەستدان بەهۆی نەخۆشييەکانی دڵەوە تۆمارکراون، کە پەيوەندييان بە پيسبوونی کەشوهەواوە هەيە.

 

هەروەها ٢٢٠ هەزار حاڵەتی ديکەی گیان لەدەستدان هەيە بەهۆی نەخۆشييەکانی هەناسەدانەوە کە هۆکارەکەی بۆ ئەو دوکەڵ و گەرديلانە دەگەڕێتەوە بەهۆی ئاگرەوە ڕژاونەتە هەوا.

 

هاوکات، زياتر لە ٩٠٪ی حاڵەتەکان لە وڵاتانی هەژار و داهات مامناوەندن و لە ٤٧٪يان لە وڵاتانی ئەفريقان، ئەو وڵاتانەی زۆرترین ژمارەی گیان لەدەستدانیان هەبووە، بریتین لە چین، کۆماری کۆنگۆی دیموکرات، هیندستان، ئیندۆنیزیا و نەیجیریا.