یادی ۳٤ ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵەی کەلەپوور و فۆلکلۆری کورد کرایەوە
لە شاری سلێمانی، یادی ۳٤ ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵەی کەلەپوور و فۆلکلۆری کورد، بە بەشداری ئەندامانی کۆمەڵەی کەلەپوور و فۆلکلۆری کورد، ئەنجامدانی چەندین چالاکی و خەڵاتی ڕێزلێنان، خوێندنەوەی چەندین هۆنراوە ، کرایەوە.
سلێمانی
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە هۆڵی یەکێتی نووسەرانی کورد لقی سلێمانی، لە شاری سلێمانی، لە لایەن کۆمەڵەی کەلەپوور و فۆلکلۆری کورد، بە ئامادەبوونی ئەندامان و چالاکوانان، سەرەتا خولەکێک بۆ گیانی پاکی شەهیدان وەستان، پاشان بە ئەنجامدانی چەندین کۆڕی شعری و نمایشی کولتووری، بەخشینی خەڵاتی ڕێزلێنان بە بەهار کارگەچی، ئەندامی دێرینی ناو کۆمەڵە یادی ٣٤ ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵەی کەلەپوور و فۆلکلۆری کورد بەرز ڕاگیرا.
محەمەد مەردان، سەرۆکی کۆمەڵەی کەلەپوورو فۆلکلۆری کورد، لەمەڕاسیمەکەدا پاش پیرۆزبایی ٣٤ ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵەی کەلەپوور و فۆلکلۆری کورد، ئاماژەی بەوەکرد، فۆلکلۆر ناسنامەی ناساندنی نەتەوەی کوردە لە سەردەمی ڕژێمی بەعس هەوڵ بۆ دروستکردنی کۆمەڵەی فۆلکلۆر دراوە، لە لایەن چەند مامۆساتا و خەباتگێڕێکەوە هەوڵ بۆ ئەرشیفکردنی فۆلکلۆر و کەلەپوری کورد دەدەن، هەروەها وتیشی: سەرەڕای هەوڵ و کۆششمان بۆ بەردەوامی کۆمەڵەکە، بەڵام تا ئێستا بە هۆکاری ئەوەی سەر بە هیچ لایەنێک نین لە بینای هاوڵاتییەکدا بەردەوامی بە کار و خەباتمان دەدەین.
سەرکەوت عەلی حەبیب، سکرتێری کۆمەڵەی کەلەپوورو فۆلکلۆری کورد وتی: هەردەم کارمان بۆ بەرز و پیرۆزکردنی ئاهەنگ و بۆنە فۆلکلۆرییەکانی کورد کارمانکردووە، هەموو ساڵێک یادی نەورۆز و بەرات و جەژنەکانمان بەرز ڕاگرتووە، ساڵانە بە بێ بەرامبەر لە شاری سلێمانیدا لە ڕێگەی ڕۆژنامەوە ساڵەکە یادەکەینەوە و بێبەرامبەر بە هاوڵاتیان دابەشدەکرێت، هەروەها شەوانی بەرات یادی شەوەکە بەرز ڕادەگرین و یادی دەکەینەوە، تا لەناو کولتوور و کەلەپووری کورد بمێنێتەوە، ئێمە بەردەوام دەبین و هیوای تەندروست باشی بۆ ئەندامان دەخوازین.
"ژنان لە ناو کۆمەڵەی کەلەپوور و فۆلکلۆری کورد، هەڵی بەرەوپێشبردنی کولتوورمان دەدەین"
بەیان محەمەد، ئەندامی دەستەی کۆمەڵەی کەلەپوور و فۆلکلۆری کورد، باسی لەوەشکرد، ٣٤ ساڵ بەر لە ئێستە لە شاری سلێمانی ئەم کۆمەڵەیە دامەزراوە، لە یادی کۆمەڵەدا خەڵات و ڕێزلینانمان دەبێت، دەڵێت: کۆمەڵە هەردەم هەوڵ بۆ هێشتنەوەی کەلەپوور و کولتووری نەتەوەکەمان دەدەین، ساڵانە لە بۆنە کوردییەکاندا چالاکیمان دەبێت، هەروەها هەموو ساڵێک یادی دامەزراندنی بەرز دەنرخێنین، ئەمساڵ لە دوای ٣٤ ساڵ خەبات یادی دەکەینەوە، هەموو ساڵێک خەڵات بە ئەندامێکی چالالکمان دەبەخشین، بۆ ئەمساڵیش خەڵات و پێزانینمان بۆ بەهار کارگەچی دەبێت.
لە کۆتایی قسەکانیدا وتیشی: هەموو ساڵێک بەردەوام دەبین لە کار و چالاکییەکانمان و هەوڵی باشترکردنی کارەکانمان دەدەین، ئێمە وەک ژنان لە ناو کۆمەڵەکەدا بەردەوام دەبین و کار و چالاکیەکانمان پەرە پێدەدەین، وەک ژن کەلەپوور و نەتەوەی خۆمان دەپارێزین.