یادی ٢٥ ساڵەی شەهید زیلان لە بناری قەندیل کرایەوە

ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان لە بناری قەندیل یادی ٢٥ ساڵەی چالاکییە گیانبازییەکەی شەهید زیلانیان لە بناری قەندیل بەرز ڕاگرت.

ناوەندی هەواڵ

 

پاشنیوەڕۆی دوێنێ، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان لە بناری قەندیل یادی ٢٥ ساڵەی چالاکییە گیانبازییەکەی شەهید زیلان کرایەوە، تێیدا هاوڵاتیانی ناوچەکە بەشداربوون.

 

سەرەتای مەراسیمەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکڕەوان دەستیپێکرد، پاشان دۆکیۆمێنتارییەک دەربارەی ژیانی شەهید زیلان پێشکەشکرا.

 

زەینەب کناجی ناسراو بە زیلان، لە ١٠ی ئابی ١٩٧١ لە گوندی ئەلمالی شاری مالاتیایە لەدایکبووە، لە ٣٠ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٦ لە شاری دەرسیم بەرامبەر بە دەوڵەتی تورکیا و لە مەراسیمی بنکەیەکی سەربازیدا چالاکیەکی فیدایی ئەنجامدەدات و تا ئێستاش زیلان بە سیمبولی تێکۆشانی ژنان دەناسرێت.

 

ت.پ