یادی ٢٣٧ ساڵەی دامەزراندنی سلێمانی کرایەوە

لە سەرای ئازادی یادی ٢٣٧ ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانی کرایەوە و بەو بۆنەوەیە چالاکی جۆراجۆر ڕێکخرا.

 

سلێمانی

ئەمڕۆ ۱٤ی تشرینی دووەم، لە ساڵڕۆژی دامەزراندنی شاری سلێمانی لە بەردەرکی سەرای شاری سلێمانی ئەو یادە کرایەوەو  لە پێشنگایەکی تایبەتدا کاری دەستی و هونەری جۆراوجۆر و فۆڵکلۆری کۆنی شاری سلێمانی لە ڕێگەی هونەری نوێوە نمایش کران.

هەر تایبەت بەم یادە ئامادەیی توی مەلیکی کچان چالاکی تایبەتیان بەم ڕۆژە پێشکەش کردوو لە خوێندنگەی توی مەلیکەوە بە دەف و تەپڵ لێدان چالاکییەکنیان دەست پێکرد و بەرەو بەردەرکی سەراو شوێنە کلتوورییەکانی شاری سلێمانی کەوتنە ڕێ.

ژمارەی بەشداربووەکان ۸٠ کەس بوون و جیا لەوەش بەشداربووی دیکە هەبوو بانگهێشت کرابوون، هەروەها زۆرینەی بەشداربووەکان ژن بوون و تواناکانی خۆیان نیشانی سەردانیکەران و میوانان دەدا، ئەوان بۆ ژنها قسەیان کرد.

 

ژنان لە یادەکەدا بەشداربوون

بیگەرد محەمەد، دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی هونەری دەست ئاماژەی بەوەکرد وەک ژنانی ڕێکخراوەکە لە ڕێگەی ٨٠ کورسیەوە بەشدارییان لە یادەکەدا کردووە و وتی: " ئەم جۆرە ڤیستیڤاڵانە زۆر گرنگە چونکە ئێستا کە باری دارایی زۆر باش نییە، لە ڕێگەی ئەم فیستیڤاڵانەوە دەتوانن بژێوی ژیانی خۆیان دابین بکەن".

 

سۆکار عەبدولقادر، بەشداربوو وتی: " بێگومان پیشاندانی کلتوری نەتەوە و شارەکەی خۆت زۆر گرنگە بە تایبەت لەمڕۆژەدا کە یادی سلێمانیە، بۆ ئەوەی ڕابردوو پیشان بدرێت کەچی کراوە و بە نەوەی نوێ ئاشکرا بکرێت، هەروەها لەم رێگەیەوە بە کەسانی بیانیش پیشان بدرێت".

 

کاڵێ کەمال، بەشداربوو ئاماژەی بەوەکرد کە ئەو دەستی هونەریی هەبووە و پێمخۆشبوو کە خزمەت بکەم لەو ڕێگەیەوە، وتیشی: "نەخشی خەنەم هەڵبژارد و پێش من کەسی تر دەستی نابردبوو بۆ ئەم بوارە بەم شێوەیە، ماوەی دوو ساڵە بەردەوامم".

ئەوەشی وت کە مرۆڤ بەردەوام حەزی بە شتی نوێیە و داواکاری و خواستی خەڵک ڕۆژ بە ڕۆژ بۆ کارەکەی ئەو زیاد دەبێت، هەروەها ئەمە بەشێکە لە کلتوری کوردیی.

 

کچێک بە کارەکەی بە ناوی 'سۆز کەیکەری" بەشداربوو لە یادەکەدا و شیرینی جۆراوجۆری  نمایش کردبوو، وتی: "کێکێکم دروست کردوە بۆ یادەکەو حەزمکرد وێنەی کەسایەتیەکانی شاری سلێمانی بخەمە سەر، ئەو کەسایەتییانە کە نەماوەن لە ژیاندا مەبەستم لەوەبوو کە لەبیر نەکرێن و لە یادەوەریماندا بمێنن".

 

ژنێکی تر بە ناوی چۆپی کە هەر بەشداربووی یادی ٣٢٧ ساڵەی دامەزرانددنی سلێمانی بوو، وتی: "ئەمڕۆ لەگەڵ کۆمەڵێک خاوەن کاری پچووک لێرە پێشانگایەکمان ڕێکخستووە و کۆمەڵێک چالاکی جۆراو جۆرمان هەیە، کارە دەستیەکانم نمایش کردووە کە ئێکسسواراتن و تایبەتن بە جلی کوردی".