لە بەیروت ژنان پیلانگێری شەرمەزار دەکەن: تێکۆشانمان بەرز دەکەینەوە

ژنانی بەیروت لە ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژ بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکییان ئەنجامدا و ڕایانگەیاند کە تێکۆشانیان زیاتر دەکەن.

سوزان ئەبو سەعید

 

بەیروت- ژنان دوێنێ ١٢ی شوبات، لەبەردەم بینای کۆمسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا و داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و مرۆیی کرد ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکەن کە لە ماوەی ٢٥ ساڵی ڕابردوودا لە ئیمراڵی لەژێر گۆشەگیرییەکی توندایە، ئەم بۆنەیە لەلایەن کۆمەڵەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی نەورۆزەوە ڕێکخرا و ژمارەیەکی زۆر لە گەلی لوبنانی و کوردی تێدا ئامادەبوون کە هاوڵاتی لوبنانی بوون و ئەندامانی کۆمەڵە و سەندیکاکان بوون، لە چالاکییەکەدا دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" "ئازادی بۆ ئۆجالان" بەرزکرایەوە.

 

"بۆ پاراستنی سیستم پیلانگێڕی ئەنجامدرا"

لە کۆبوونەوەکەدا کۆنگرەی ستار وتی: لە ٢٥ەمین ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، ئلەبەردەم ناوەندی گشتی بەیروتی نەتەوە یەکگرتووەکانداین، ئیدانەی پیلانگێڕی دژی گەلی کورد دەکەین، وڵاتانی پیلانگێڕی پلانیان داڕشتووە ئەم پیلانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوام بێت بۆ پاراستنی سیستمی هەژموونی خۆیان. لە دژی ئەو سیستمە نەتەوەییە دیموکراتیکەی کە ڕێبەر ئۆجالان داینا، هێزە پیلانگێڕەکان سیاسەتی جەنگیان خستە بواری جێبەجێکردنەوە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە دەرەوەی گۆڕانی دیمۆگرافی، جەنگی سەربازی، ئابووری، دەروونی و بایۆلۆجی بەڕێوەدەچێت.

 

"پێویستە فشار بخرێتە سەر دەوڵەتی تورک"

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، خەبات بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان زیاد دەکەن و دەیان ژن ژیانی خۆیان لە پێناوی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالاندا بەخشیوە کە کاری زۆری بۆ ئازادی و ئازادی ژنان کردووە، سەرەڕای هەموو پلان و هێرش و پێشێلکردنی مافەکانی خەڵکی دەوڵەتی تورکیا، ڕێبەر ئۆجالان لە هەموو مافەکانی بێبەش کرا و ئەم پیلانگێڕییە بە خەباتی بەردەوام لەلایەن ڕێبەر ئۆجالانەوە پووچەڵ کرایەوە، ئیدانەی پیلانگێڕی دژ بە ڕێبەر ئۆجالان دەکەین و یەکەم جار داوا لە هەموو هێزە نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین بەرپرسیارێتی ڕەوشتی و مرۆیی خۆیان جێبەجێ بکەن، پێویستە پارێزەران فشار بخەنە سەر دەوڵەتی تورک بۆ ئەوەی دەستبەجێ سەردانی ئیمراڵی بکرێت.

 

"داوای ئازادی ڕێبەر ئۆجالان دەکەین"

ئەیدا نەسرەڵا، سەرۆکی لیژنەی مافەکانی ژنان، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد زیندانییە سیاسییەکان ئازاد بکەن و ئیدانەی دەستگیرکردن و کوشتنە بەردەوامەکان کرد، هێرشەکانی سەر چالاکوانانی کوردی شەرمەزارکردو وتی: شایەتحاڵی فشارەکانین بۆ سەر چالاکوانان لە زۆر وڵاتدا، هەروەها بە توندی ئیدانەی کۆمەڵکوژییەکەی کەرتی غەززە دەکەین، کە ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر کەرتی غەززە، هەموو بوارەکانی ژیانی وێران کردووە، لە سەردەمی تەکنەلۆژیا و پەیوەندیکردنی خێراداین و خەڵک لە هەموو شوێنێک دەنگ دەدەن بۆ نەهێشتنی نادادپەروەری، هەروەها داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان و گەلی فەلەستین و کورد و ئازادی هەموو گەلانی چەوساوەی ناوچەکە دەکەین.

 

"کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورک سەلمێندراوە"

حەنان عوسمان، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی نەورۆز وتی: ئەمڕۆ لێرە کۆبووینەوە بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەر ئۆجالان و داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان دەکەین، چالاکی ئەنجام دەدەین کە داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان دەکەین، ئەمڕۆ لەبەردەم بینای نەتەوە یەکگرتووەکان هەنگاومان نا، چونکە ئەمە یەکێکە لەو ڕێکخراوانەی کە داوای مافی مرۆڤ و دادپەروەری دەکەن، بەڵام ئەم ڕێکخراوانە ئەرکەکانیان جێبەجێ نەکردووە، بەتایبەتی دژی پێشێلکارییەکانی کوردستان و غەززە. ئەوەی لە غەززە ڕوودەدات بەڵگەیە بۆ ئەمە، دادگای نێودەوڵەتی ئەو پیلانگێڕی و کۆمەڵکوژییەی سەلماندووە کە ئیسرائیل و دەوڵەتی فاشیستی تورکیا لە دژی گەلی فەلەستین و کورد ئەنجامیان داوە.

 

"چەند هاوڵاتییەکی بێ تاوان کوژران"

مەرڤات حەمۆ، ئەندامی کۆنگرەی ستار وتی: کاتێک دەڵێین دەوڵەتی تورکیا دەوڵەتێکی تیرۆریستییە، ئەمە وەک بەیاننامەیەکی ئاسایی ناڵێین، لە سەردەمی عوسمانیەوە تا ئێستا چەندین تاوان لە دژی ئەرمەنییەکان و گەل ئەنجام دراون، ئەو دوایین تاوانەکانی خۆی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجام داوە، هەروەها گەلی عەفرین بە زۆر کۆچیان کرد، ئایا ئەمە مانای تیرۆریزم نییە کاتێک عەفرین لەلایەن ٧٠ فڕۆکەی جەنگییەوە هێرشی کرایە سەر؟ کاتێک دەوڵەتی تورکیا بۆردومانی عەفرینی کرد، ژمارەیەکی زۆر کەس کوژران.

 

"هێرشەکان هیچ هەنگاوێکمان بۆ دواوە پێنانێت"

مەرڤات حەمۆ ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورکیا بەردەوامە لە هێرشەکانی لە عێراق و سووریا و چەندین ناوچە و وتی: ڕێبەر ئۆجالان بۆ مافەکانی گەلی ستەملێکراو تێکۆشانی کرد، دەوڵەتی تورک و هێزە دەسەڵاتدارەکان ڕێبەر ئۆجالانیان دەستگیرکرد و پێیان وابوو پرسی کورد تێکدەشکێنن با بزانن کە پیلانگێڕی هێزی تێکۆشانی گەلی کورد زیاتر دەکات. پێویستە گەلی کورد بیر لە چارەسەری پرسی کورد بکاتەوە، ژنانی کورد ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە شۆڕشی ئازادی و دیموکراسیدا، لەبەر ئەوە ڕووبەڕووی چەندین هێرش دەبنەوە، دەوڵەتی تورک هێزی ژنانی کورد دەبینێت و هەوڵ دەدات هێزەکان تێکبشکێنێت، بەڵام هەنگاو بۆ دواوە نانێین و تێکۆشانمان گەورەتر دەبێت.

 

جیهان ئیبراهیم، کە بەشداری لە چالاکییەکەدا کرد وتی: ئەمڕۆ کۆبووینەوە بۆ ئەوەی داوای ئازادکردنی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان بکەین، ماوەی ٢٥ ساڵە لە ئیمراڵی گۆشەگیری بەردەوامەو لە مافی سەرەتایی خۆی بێبەش بوو لە چاوپێکەوتن لەگەڵ خێزان و پارێزەران.