لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ەوە لە ئێران هەزار و ٧٠٠ کەس دەستگیر کراون

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئاشکرایدەکات،  له سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣وه تا ئێستا هەزارو ٧٠٠ کەس له لایەن ئێرانەوه ده ستگیرکراون.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە هەژماری دیجیتاڵی خۆیدا ڕایگەیاند لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ەوە تا ئێستا هەزارو ٧٠٠ کەس لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە دەستگیرکراون، لە بەیاننامەکەدا هاتووە لەو ژمارە کەسەی دەستگیرکراون، ٩٠٢ کەسیان کورد بوون و ٣٠٢ کەسیان بەلووچ بوون.

 

چەند مانگێک لەمەوبەر، نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤی ئێران ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ دوای ڕاپەڕینی "ژن، ژیان، ئازادی" لە ئێران کە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن پۆلیسی ڕەوشتییەوە دەستیپێکرد، ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەکردووە،زیاتر لە نیوەی ئەوانەی ڕووبەڕووی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ بوونەتەوە هاوڵاتی کورد و بەلووچن، بەتایبەتی لە باشووری ئازەربایجان و شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران زیادی کردووە، هەروەها لە هەمان ڕاپۆرتدا هاتووە کە بەلایەنی کەم ١٢٥ خۆپیشاندەری کورد، ١٣ منداڵ و ٨ ژن، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراون.