وەزیری داد: لەوانەیە تەرمی گوڵستان بە ماددەی کیمیایی لەناوبراببێت

ئاکین گورلەک، وەزیری داد لەسەر دۆسیەی گوڵستان دۆکو لێدوانێکی دا، دەڵێت: بانگەشە لەسەر ونکردنی تەرمەکەی هەن، هەروەها ئەوەشی خستەڕوو کە لەوانەیە شوێنی تەرم چەند جارێک گۆڕابێت و بە ماددەی کیمیایی بە تەواوی لەناوبراببێت.

ناوەندی هەواڵ

 

ئاکین گورلەک، وەزیری داد سەبارەت بە دۆسیەی گوڵستان دۆکو زانیاری دا و وتی: لەوانەیە تەرمەکەی بە ماددەی کیمیایی بە تەواوی لەناوبراببێت.

 

ئاکین گورلەک، وەزیری داد سەبارەت بە دۆسیەی گوڵستان دۆکو کە لە ٥ی کانوونی دووەم لە دێرسیم کوژرا، لێدوانێکی دا، وتی: سەبارەت بە هەڵسوکەوتە پێشووەکانی هەندێک لە بەرپرسانی دەوڵەت کە بانگەشەی ئەوە دەکرێت دەسەڵاتی خۆیان بە خراپی بۆ ڕێگریکردن لە لێکۆڵینەوە یان تێکدانی بەڵگەکان بەکارهێناوە، بانگەشە و ئەنجامە جددییەکان لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکرێت.

 

وردەکارییەکانی سەبارەت بە تەرمەکە

 

ئاکین گورلەک، وەزیری داد لە لۆتای لێدوانێکەدا وتی: یەکێک لە گرنگترین بابەتەکان بۆ ئێمە دۆزینەوەی تەرمی گوڵستانە، هەندێک لە لێدوانەکانی ناو دۆسیەکە پیشانی دەدەن کە لەوانەیە تەرمەکەی چەند جارێک لە شوێنی خۆی دەرهێنرابێت، لەوانەشە تەرمەکە بە ماددەی کیمیایی بە تەواوی لەناوبراببێت، هەندێک لێدوان هەن و جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە لەم دواییانە بردوویانەتە شوێنێک لەسەر ڕێگەی پەرلەک.