وەزارەتی ڕۆشنبیری بڵاوکردنەوەی گۆرانی سێڤا سۆری قەدەغە کرد
وەزارەتی ڕۆشنبیری بە نووسراوی فەرمی گۆرانی "سێڤا سۆر"ی تەها قادری قەدەغە کرد بەهۆی هەبوونی هەدێک وشە کە بۆ سوکایەتیکردن و ناوزڕاندن بەکاردەهێنرێت دژی زمان و گەلی کلدانی، سریانی و ئاشورییەکان.
وەزارەتی ڕۆشنبیری بە نووسراوی فەرمی گۆرانی "سێڤا سۆر"ی تەها قادری قەدەغە کرد بەهۆی هەبوونی هەندێک وشە کە بۆ سوکایەتیکردن و ناوزڕاندن بەکاردەهێنرێت دژی زمان و گەلی کلدانی، سریانی و ئاشورییەکان.
ناوەندی هەواڵ
وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان لەسەر سکاڵای سەنتەری ڕۆشنبیری دیانا، کە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی نێردراوە، بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی گۆرانی "سێڤا سۆر"ی گۆرانیبێژ "تەها قادر"، بەو پێیەی لە گۆرانییەکەدا چەند وشەیەک بەکارهێنراوە کە هیچ مانایەکی نییە لە ڕووی زمانەوانییەوە.
هەر لە نوسراوە فەرمییەکەدا هاتووە یهەموو میدیا بینراو و بیستراوەکان ئاگادار دەکەینەوە ئەم گۆرانییە بڵاونەکەنەوە، چونکە دژ بە یاساکانی پاراستنی مافی مرۆڤە و ئەو وشانەی تێیدا بەکارهاتووە واتایان نییە و بە مەبەستی سوکایەتیکردن و ناوزڕاندن بەکاردەهێنرێت دژی زمان و گەلی کلدانی، سریانی و ئاشوری.
ت.پ