کوێستان محەمەد: لە سلێمانی هەزارو ٤٠٠ منداڵی ئیشکەر هەن
کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری حکومەتی هەرێم لە ڕۆژی جیهانی پاراستنی منداڵاندا لە هەرێم ڕایگەیاند، لە کۆی گشتی پارێزگای سلێمانیدا زیاتر لە هەزار و ٤٠٠ منداڵی ئیشکەر هەن.
|
ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ ١ی حوزەیران، بە ڕۆژی جیهانی پاراستنی منداڵان دادەنرێت، کە بۆ یەکەمجار لە شاری جنێڤی سویسڕا لە کۆنفرانسی جیهانی چاودێری منداڵان لە ساڵی ١٩٢٥ ڕاگەیەندرا، ساڵانە لەمڕۆژەدا بۆ کۆتاییهێنان بە دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان و زەوتکردنی مافەکانی منداڵ و باشترکردنی ژیانیان چالاکی جۆراوجۆر بەڕیوەدەچێت.
مافەکانی منداڵان لە ٥٤ ماددە پێکدێت و جاڕنامەی گەردوونی تایبەت بە خۆیان هەیە، کە جاڕنامەی گەردوونی مافەكانی منداڵان، لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ١٩٨٩، لەلایەن رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە دەرچووە و لە ٢ی ئەیلوولی ١٩٩٠ كەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.
کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی جیهانی پاراستنی منداڵاندا لە هەرێم ڕایگەیاند، لە کۆی گشتی پارێزگای سلێمانیدا زیاتر لە هەزار و ٤٠٠ منداڵی ئیشکەر هەن.