وشکەساڵی هەڕەشە لە ژیانی نیو ملیۆن منداڵ دەکات

ڕێکخراوی پاراستنی منداڵان ڕایگەیاندووە، کە بەدخۆراکی و وشکەساڵی هەڕەشە لە ژیانی منداڵانی وڵاتی ماداگاسکار دەکات، نزیکەی نیو ملیۆن منداڵ مەترسی بەدخۆراکی توندیان هەیە. ناوەندی هەواڵ

ڕێکخراوی پاراستنی منداڵان ڕایگەیاندووە، کە بەدخۆراکی و وشکەساڵی هەڕەشە لە ژیانی منداڵانی وڵاتی ماداگاسکار دەکات، نزیکەی نیو ملیۆن منداڵ مەترسی بەدخۆراکی توندیان هەیە.

ناوەندی هەواڵ

 

وڵاتی ماداگاسکار دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی کیشوەری ئەفریقا، وشکە ساڵی ماوەی نزیکەی چوار دەیەیە بەرۆکی ئەو وڵاتەی گرتووە، بەوهۆیەوە منداڵانی ئەو وڵاتە لە دۆخێکی زۆر ناهەمواردا دەژین، لە ئێستادا لە خراپترین دۆخدایە.

 

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاندووە، کە دۆخی منداڵان لەو وڵاتەدا زۆر خراپە، لە ئێستا مەترسی لەسەر ژیانی نیو ملیۆن منداڵ هەیە بۆ توشبوون بە بەدخۆراکی توند، بەڵام لە جیهاندا بەپێی پێویست گرنگی بە دۆخی منداڵانی ئەو وڵاتە نەدراوە، بۆیە لە ئێستادا هەوڵی کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ مندڵانی ئەو وڵاتە دەدرێت.

لە ئێستادا زیاتر لە ١.١٤ ملیۆن هاوڵاتی لەو وڵاتە بەدەست نەبوونی خۆراکەوە دەناڵێنن، منداڵانی ئەو وڵاتەش بەهۆی نەبوونی خۆراکی پێویستەوە کاریگەری لەسەر گەشەکردنیان دروستبووە، شێوازی گەشەیان ناتەواوە.

هاوکات ڕێکخراوی پارێزگاری لە منداڵانی جیهانی هۆشداری لەبارەی منداڵانی ئەو وڵاتەوە ڕاگەیاندووە،کە ئەگەر دۆخی ئەو وڵاتە بەو جۆرە بەردەوام بێت، ئەوا یەک لەسەر چواری منداڵان توشی بەدخۆراکی دەبنەوە.