وۆرکشۆپی ژنانی مەنبج بۆ پاراستنی ژنان لە شەڕدا
ناوەندی ئەنجومەنی ژنانی سوریا لە مەنبج وۆرکشۆپێکی تایبەت بە بڕیاری ١٣٢٥ی ژنان و ئاشتی و ئاسایش ڕێکخست کە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەلامەتی ژنان لە ناوچانەی ئێستا لە شەڕدان دەستپێکردووە، ژنان لە وۆرکشۆپەکەدا ڕایانگەیاند، کە ئەو بڕیارە لە هیچ پارچەیەکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا جێبەجێ نەکراوە کە شەڕی تێدا بوو و ئەوەشی خستەڕوو کە توانیویانە لە ڕێگەی تێکۆشانی ژنانەوە خۆیان بپارێزن.
مەنبج
ناوەندی ئەنجومەنی ژنانی سوریا لە شاری مەنبج لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا وۆرکشۆپێکی ڕێکخست. کێشەی سەرەکی ئەنجومەنی ژنان بڕیاری ١٣٢٥ی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو کە لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٠بۆ پاراستنی ژنان لە کاتی ململانێدا دەرکرا.
"بڕیاری ١٣٢٥ لە سوریا جێبەجێ ناکرێت"
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی پارتی یەکێتی دیموکراتی مەنبج ڕیم دەرویش ڕایگەیاند کە بڕیاری ١٣٢٥ ژنان لە هەموو شێوازەکانی توندوتیژی لە کاتی شەڕدا دەپارێزێت و بەردەوامیشی دا و وتی: "بەڵام ئەو بڕیارە بەهۆی ئەو شەڕانەوە جێبەجێ ناکرێت کە لە سوریا بەتایبەتی لەو ناوچانەی کە لەلایەن تورکیاوە داگیرکراون سەرەڕای ئەوەش ئەم بڕیارە لە هەموو ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێبەجێ ناکرێت کە ناکۆکییەکان بەردەوامن و ژنان لە سەرەتاییترین مافەکانیان بێبەشن ئەو دەستکەوتانەی کە ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەدەستی دەهێنن بەهۆی بڕیارنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە نەبوو، ئەوان بەرهەمی تێکۆشانی شۆڕشی ژنانن".
"لە ناوچە داگیرکراوەکان ژنان ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە"
میرڤێت حەمەد، ئەندامی سەنتەری توێژینەوەی ژنۆلۆژی مەنبج، ئەوەی خستەڕوو، کە ڕۆژانە شایەتحاڵی ئەنجامدانی تاوانی دژ بە ژنانن لەو ناوچانەی کە شەڕی تێدا بەڕێوەدەچێت و وتی: "بڕیاری ١٣٢٥ پاراستنی ژنان لە هەموو شەڕەکان، بەڵام ئێمە ڕۆژانە شایەتحاڵی ئەنجامدانی تاوانی دژ بەژنانین لەو ناوچانەی کەشەڕی تێدا دەکرێت لەلایەکی ترەوە نەتەوە یەکگرتووەکان دژی ئەمەیە و سزا نادرێت پێویستە ژنان هەموو یەکبگرن بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانیان و خەبات بۆ مافەکانیان بکەن و دەستبەرداری داواکردنی مافەکانیان و جێبەجێکردنی ئەو بڕیار و یاساییانە نەبن کە پارێزگاریان لێدەکەن".