وۆرکشۆپی هۆشیاری بۆ دایکان بەڕێوەچوو
ڕێکخراوی وۆرکشۆپێکی یەک ڕۆژی هۆشیاری بۆ نابیستان ڕێکخست، چەندین بابەتی پەروەردەی خێزانی و ستراتیژییەکانی کەمکردنەوەی توندوتیژی لەناو خێزان و پشتگیریکردن لە گەشەسەندنی دەروونی منداڵان لە ژینگەیەکی سەلامەت و تەندروستدا خرایەڕوو.

ناوەندی هەواڵ
ڕێکخراوی ئاسودە لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبوك بڵاویکردەوە، وەک بەشێک لە زنجیرە وۆرکشۆپێکی بەردەوام بۆ برەوپێدانی هۆشیاری دایباب و ئەندامانی کۆمەڵگا، وۆرکشۆپێکی یەک ڕۆژی بۆ نابیستان بە سەرپەرشتی بەڕێز پ.ی. دکتۆرە عالیە فەرەج و وەرگێڕانی لە لایەن ڕاهێنەری بەتوانای زمانی ئاماژە، خاتوو بەهار مەحمود، ئەنجامدا.
ئاماژە بەوەکراوە، وۆرکشۆپەکە خستنەڕووی چەندین بابەتی پەروەردەی خێزانی و ستراتیژییەکانی کەمکردنەوەی توندوتیژی لەناو خێزان و پشتگیریکردن لە گەشەسەندنی دەروونی منداڵان لە ژینگەیەکی سەلامەت و تەندروستدا بوو، هەروەها لە بەشی دووەمی وۆرکشۆپەکەدا بەشداربووان تێڕوانینێکی بەنرخیان بەدەستهێنا سەبارەت بە چۆنیەتی بەکارهێنانی مۆبایل و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانیان بە شێوەیەکی سەلامەت و چۆنیەتی پاراستنی خۆیان لە هاکەرەکان و چۆنیەتی پاراستنی زانیارییە کەسییەکانیان.
ئەم دەستپێشخەرییە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی بەردەوامی ئاسودەیە بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری، سەقامگیری خێزان و کۆمەڵگا و ڕێگریکردن لە توندوتیژی خێزانی لە ڕێگەی تەیارکردنی خێزانەکان بە زانیاری و ئامرازەکان بۆ پەروەردەکردنێک لەسەر بنەمای سەلامەتی، هاوسۆزی و ڕێزگرتنی یەکتر.