وۆرک شۆپێکی تایبەت بە ڕاهێنانی جێندەری لبۆ چوار وڵاتی عەرەبی دەستپێکرد
لە پێناو بنیادنانی پڕۆسەیەکی خوێندن بەبێ بوونی جیاوازی ڕەگەزی، ڕێکخراوەکانی ژنانی وڵاتانی عەرەبی وۆرکشۆپێکیان تایبەت بە ڕاهێنانی مامۆستایان دەستپێکرد.
قاهیرە
ڕۆژەی سێشەممە ٢٧ی تەمموز، وۆرکشۆپێکی تایبەت بە مامۆستایان بۆ ڕاهێنانی یەکسانی جێندەری لە پڕۆسەی خوێندن بەڕێوەچوو، وۆرکشۆپەکە لە ڕێگەی بەرنامەی زوومەوە ئەنجام دەدرێت و ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، ٢٩ی تەمموز کۆتایی دێت.
لە وۆرک شۆپەکەدا ٢٤ مامۆستا و ٨ ڕاهێنەر لە وڵاتانی عەرەبی لوبنان، میسر، ئوردن و عومان بەشدارییان کردووە، ڕێکخەری وۆرکشۆپەکە ژنانی ڕێکخراوەکانی وڵاتانی عەرەبین، کە ئامانج لێی ڕاهێنانی مامۆستایانە تا یەکسانی جێندەری جێبەجێبکەن لە ناو پڕۆسەی خوێندندا، پێکهێنانی پڕۆسەیەکی خوێندن کە جیاوازی ڕەگەزی تێدا بەدی نەکرێت.
بابەتەکانی کارامەیی، بنەماکانی ڕاهێنانی جێندەری، چەمکی جێندەری و کاریگەری لەسەر پەروەردە، بابەتەکانی ناو وۆرکشۆپەکەن.
ڕێکخراوەکانی ژنانی عەرەبی لە ساڵی ٢٠٠٠ دامەزراوە، ڕێکخراوێکی حکومییە و لەژێر چەتری کۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبیدا کار دەکات کە ساڵی ١٩٤٥ دامەزراوە.
ت.پ