هەڵەبجە، ڕێکخراوێک هەلی کار بۆ ژنان دەڕەخسێنێت
پڕۆژەی گەشەپێدانی توانا ئابووریەکانی ژنان لەلایەن ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان و بە هاوکاری ڕێکخراوی terra tech لە هەڵەبجە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
پڕۆژەی گەشەپێدانی توانا ئابووریەکانی ژنان لەلایەن ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان و بە هاوکاری ڕێکخراوی terra tech لە هەڵەبجە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
هەڵەبجە
پڕۆژەی گەشەپێدانی توانا ئابووریەکانی ژنان یەکێکە لە پڕۆژەکانی ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان- PDOبە هاوکاری ڕێکخراوی Terra Tech ی ئەڵمانی لەساڵی ٢٠٢٠ خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە، پرۆژەکە تایبەتە بە ژنانی ئاوارە و پەنابەر، لە ئێستادا ئەم پڕۆژەیە لە پارێزگای هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێت و تێیدا ژنانی هەڵەبجە سودمەندی پڕۆژەکە دەبن.
هاژە ئەحمد، بەڕێوەبەری سەنتەری گەشە، تایبەت بە ئاژانسی ژنهای ڕاگەیاند، لە چوارچێوەی پڕۆژەکەدا بەشداربووان ڕاهێنانیان پێدەکرێت دەربارەی کاری هەویر و شیرینی، لەگەڵ کۆمەڵە ڕاهێنان و سیمینارێکی دیکە بۆ باشتر دەستپێکردن و بەڕێوەبردنی کارەکەیان.
هەروەها وتیشی: لەم کۆرسانەدا بەشداربووان فێر دەکرێن و گەشە بە تواناکانیان دەدرێت، بە ئامانجی ئەوەی لە داهاتوودا ئەم پیشەیەی فێری دەبن بیکەنە سەرچاوەیەک بۆ داهاتی خۆیان و پاڵپشتییەک بۆ خێزانەکانیان، بەشداربووان لە کۆتایی خولەکەدا گروپێکیان لێدروست دەکرێت بۆ ئەوەی دوکانێکی تایبەت بە خۆیان دامەزرێنن.
سەبارەت بەشێوازی بەشداریکردنەکە، هاژە ئەحمەد باسی لەوەکرد، پڕۆژەکە بۆ ژنانی تەمەن ١٨ بۆ ٤٥ ساڵە، پێویستە بەشداربوو ئارەزووی کارکردنی هەبێت لە بوارەکەدا و ئاستی مامناوەند بێت لە دروستکردنی شیرینی.
پڕۆژەی گەشەپێدانی توانا ئابووریەکانی ژنان لە پێشتردا چەندین خولی دیکەی کردووەتەوە و خولی ئەمجارەش بۆ دروستکردنی شیرینییە و بوون بە خاوەنی کارە بۆ ژنان.
ت.پ