ڕوپیەی هیندی گەیشتە نزمترین ئاست، بەڵام هەمووان نیگەران نین

دراوی هیندی تا ئێستا لە ساڵی ٢٠٢٢دا زیاتر لە ٧% دابەزیوە و ئەمەش هەڵاوسانی بەرزکردووەتەوە و پەراوێزەکانی بۆ هاوردەکاران تێکداوە.

ناوەندی هەواڵ

بەرزبوونەوەی نرخی کەرەستە خاوەکانی هاوردەکراو وەک کانزا و پلاستیک و دابەزینی ڕوپیە قازانجەکانی بازرگانی و پیشەسازی بە شێوەیەکی بەرچاو کەمکردەوە.

بازرگانان باسیان لەوە کردووە کە کارکردنیان سەخت بووە دابەزینی هاوشێوەی بەهای دراوەکانی چینی هاوبەشە بازرگانییەکەی یارمەتیدەر بووە لە قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی بەشێکی بازرگانییەکان لە ئەنجامی دابەزینی بەهای ڕوپیە، بەڵام ئەگەر قەیرانە ئابوورییەکان بەم شێوە بەردەوام بن کاریگەری درێژخایەنی لەسەر دۆخی هاوڵاتیان دەبێت.

نرخی ڕوپیە بە خێرایی دابەزیوە و گەیشتووەتە ٧٩.٩٧ دۆلار لە کاتێکدا لە کۆتایی مانگی ئایارد ٧٧.٦٤ دۆلار و لە ٢٣ شوباتدا ٧٤.٥٥ دۆلار بووە، ڕۆژێک پێش ئەوەی ڕووسیا دەست بەشەڕ کردن بکات لەگەڵ ئۆکرانیا، پێشتر لەم هەفتەیەدا دوو جار نزمترین ئاستێکی پێوانەیی بە ٨٠ تۆمارکردووە، کاتێک بانکی یەدەگی هیندستان هاتە ناوەوە بۆ پشتگیریکردنی.

دابەزینی نرخی ڕوپیە بە ڕێژەی ٪١.٥ دەنگدانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا، هەڵاوسانی ٪١ بۆ ٪٢ بەردەوام لە بازرگانییەکاندا ڕوودەدات و  لەناوبردنی داواکاری ڕوودەدات ئەگەر ٪١٠ هەڵاوسان ڕووبدات.

کەمبوونەوەی جیهانی لە دابینکردنی ئەو کاڵایانەی کە لەلایەن ئۆکرانیا و ڕووسیا بەرهەمدەهێندرێت هەڵاوسانی بۆ ئاستێکی بێ وێنە لە سەرانسەری ئابوورییەکان ناردووە.

شارەزایانی هندستان باسیان لەوەکردوە کە کەمبوونەوەی نەختینەیی دۆلار لە بەرامبەر توندبوونەوەی شەڕانگێزانەی بانکی فیدراڵی ئەمریکا و خۆدزینەوە لە مەترسیەکان وایکرد دۆلار بەهێزتر بێت، ئەمەش بووە هۆی دابەزینی بەرچاو لە زۆربەی دراوە جیهانییەکان، سەرەتای ئەم مانگە یۆرۆ دەستی بە یەکسانی لەگەڵ دۆلاردا کرد و تەنانەت بۆ یەکەمجار لە ماوەی ٢٠ ساڵدا دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.