ڕوپاک ئەحمەد، مامۆستایانی وانەبێژ توێژێکی تری ستەملێکراوی ئەم ھەرێمەن

هەرچەندە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کورستان بڕیاریداوە کە مانگانە موچەیەکی جێگیر بدات بە مامۆستایانی وانەبێژ، بەڵام وەک ڕوپاک ئەحمەد پەرلەمانتاری هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، حکومەت لە بەڵێنەکەی پاشگەر بووەتەوە. ناوەندی هەواڵ

هەرچەندە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کورستان بڕیاریداوە کە مانگانە موچەیەکی جێگیر بدات بە مامۆستایانی وانەبێژ، بەڵام وەک ڕوپاک ئەحمەد پەرلەمانتاری هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، حکومەت لە بەڵێنەکەی پاشگەر بووەتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕوپاک ئەحمەد وەرتی ئـەندامی پەڕلەمانی هەرێمی کوردستان لە پەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئاماژەی بەوەکردووە کە دوای ئـەوەی لە لایەن وەزارەتی پەروەردە بڕیاردار مانگانە موچەیەکی جێگر بدرێت بە وانەبێژەکان، بەڵام بەداخەوە وەک ھەمیشە حکومەت لە بەڵێنەکەی پاشگەز بوویەوە ئـێستا موچەکانیان دوادەکەوێیت و بڕیارەکە وەک خۆی جیبەجێ ناکرێت.

 

وتوشیەتی: "لە بڕیارەکەدا ھاتووە کە مامۆستای وانەبێژ مافی خۆیەتی مۆڵەتی دایکایەتی وەربگرێت بۆ ماوەی ٢١ڕۆژ بەڵام ئەم خاڵە جێبەجی ناکرێت، بەڵکو لەکاتی وەرگرتنی مۆڵەتی دایکایەتی پێویستە کەسێک لە شوێنی خۆی دابنێ، ھەر لە بڕیارەکە ئـاماژە بەوەکراوە مامۆستایی وانەبێژ لە حاڵەتێک کە قوتابخانەکان پێویستیان بە پسپۆڕیەکەی ھەبوو مافی ھەیە دﻭﻭ دەوام بکات بەڵام ئەم خاڵەش جێبەجیناکرێت، تەنھا بە شێوازێک جێبەجی دەکرێت کە مامۆستاکە دەوامێکی لە ئـامادەیی بێت دەوامی دﻭﻭەم لە بنەڕەتی بێت، کە ئـەمەش پێوانەی ڕێنمای ژمارە ١٤ی ساڵی ٢٠٢١ە".

 

وێنەی نوسراوێکی بڵاوکردووەتەوە دەڵێت: "ئـەم نوسراوە بەرھەمی بەدواداچوونی ئێمەیە بۆ ئەم بڕیارە، بەردەوامیش دەبم بۆ بەدەستھێنانی مافی گەورەی کۆمەڵگا کە مامۆستایانن".