ڕوکەن ئەحمەد: ڕێککەوتنی ١٠ی ئادار بەهۆی دەستوەردانی دەوڵەتی تورکیاوە نەگەیشتە ئەنجام
ڕوکەن ئەحمەد، ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندی و هاوپەیمانییەکانی سیاسەتی دیموکراتیکی کۆنگرەی ستار، باسی لە دۆخی سیاسی ئەم دواییەی سووریا کرد و وتی: ڕێککەوتنی ١٠ی ئادار بە هۆی دەستێوەردانی دەوڵەتی تورکیا نەگەیشتە ئەنجام.
زەینەب عیسا
قامیشلۆ- دۆخی سووریا لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس و هاتنی چوەتەکانی هەتەشە لە قۆناغێکی پڕ لە گێژاودا بووە. بەڵێنەکانی چاکسازی جێبەجێ نەکراون، بەو پێیەی پەیوەستن بە زیادبوونی پێشێلکاری و گۆڕانکاری لە هاوسەنگی هێز لەسەر زەوی. لە دوای هاتنی حکومەتی کاتیەوە، قسەی ڕق و کینە زیادی کردووە و لەبری چارەسەری سیاسی، فشار و سەپاندنی سیستەمی دەسەڵاتدار، هێرش و کۆمەڵکوژی زیاتر بووە.
ڕوکەن ئەحمەد، ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییە سیاسییەکان و هاوپەیمانییەکانی دیموکراتیک لە کۆنگرە ستار دوایین بارودۆخی سیاسی سوریای بۆ ئاژانسەکەمان هەڵسەنگاند.
"ماوەی ساڵێکە تەنها قسەی ڕقاوی دژی پێکهاتەکان دەکرێت"
ڕوکەن ئەحمەد ڕایگەیاند، حکومەتی کاتی سووریا دەسەڵاتی خۆی لە ڕێگەی فشار و سەپاندنەوە جێبەجێدەکات نەک چارەسەری سیاسی و وتی: وەک دەزانرێت لە ٦ی کانوونی دووەمەوە پڕۆسەی جەنگ لە ئارادایە، ئەم پرۆسەی جەنگە دەرئەنجامی ناتەواوییە سیاسییەکانە، زیاتر لە ساڵێکە حکومەتی کاتی لە سوسریا دەسەڵاتی هەیە، بەڵام تەنانەت ئەمساڵیش بینیمان چەندە قسەی ڕق و قین لە دژی پێکهاتەکان و ژنان کراوە، ئەمەش بووە هۆی دروستبوونی شەڕی ناوخۆ، شەڕێک کە لەناو سوپای سووریادا بەڕێوەدەچێت، کە سوپایەکی بێ پێوەر و عەقڵیەتی چەتەکانە، هەموومان مێژووی ئەو چەتانە بەباشی دەزانین. شەڕی ناوخۆی ئێستا کە دژی پێکهاتەکانی عەلەوی و دروز دەکرێت، خیانەتکردنە لە پێکهاتەکان، لە پەیامەکانی وەزارەتی ئەوقافی ئایینیدا بڵاویکردۆتەوە، لە مزگەوتەکاندا جیهادیان لە دژی خەڵکی سووریا ڕاگەیاند. ئەمە خۆی لە خۆیدا تاوانە، چونکە بناغەی شەڕی نێوان گەلان دادەنێت.
"گەلی هەردوو گەڕەکەکە بەرخۆدانێکی مێژوویییان ئەنجامدا"
ڕوکەن ئەحمەد سەرنجی بۆ ئەو شەڕە ڕاکێشا کە لە دوو گەڕەکی کوردی حەلەب ڕوویدا وتی: بۆچی دەڵێین شەڕی جینۆسایدە لە دژی گەلی کورد، ئەوە لە شەڕی حەلەبدا دیار بوو، چونکە دوو گەڕەکی کوردی بەرەنگاری دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی هەتەشە بوون و سیستمی خۆبەڕێوەبەرییان دامەزراند، شەڕی جینۆساید هەبوو، ئەو کەسانەی لە شێخ مەقسود و ئەشرەفییە کوژران سەرباز نەبوون، هەموویان مەدەنی بوون و ئەو چەتانە هێرشی دڕندانەیان بۆ سەریان ئەنجامدا لەم شەڕەدا کە بەڕێوەچوو، تۆم باراک ڕۆڵێکی نەرێنی بینی نەک ڕۆڵی چارەسەرکردن.
"دەوڵەتی تورکیا ڕێگە بە چارەسەر نادات"
ڕوکەن ئەحمەد ئاماژەی بەوەدا کە ڕێککەوتنی ١٠ی ئادار کە چارەسەری زۆری تێدابوو، بەهۆی دەستوەردانەکانی دەوڵەتی تورکیا جێبەجێ نەکرا و وتی: هەوڵەکانی ڕێککەوتنی ١٠ی ئادار بۆ هێنانەدی چارەسەری سیاسی، سەرەڕای هەوڵەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و لیژنەکانی گفتوگۆو شاندەکانی دیالۆگ کە لەلایەن خۆبەڕێوەبەرییەوە نێردراون، جێبەجێ نەکرا، هیچ دەستوەردانێک لەلایەن حکومەتی کاتییەوە لەو کەسانەدا نەبوو بڕگەیەک کە لە ڕاستیدا چارەسەری سیاسی دەهێنایە ئاراوە، چەندین دۆسیە هەبوون لەسەر پەروەردە، ئابووری، سیستەمی خۆبەڕێوەبەری، و مافەکانی گەلی کورد لە دەستووردا، بەڵام بەداخەوە ئێستا حکومەتی کاتی دەڵێت کە هەسەدە ملکەچی چارەسەر نەبووە. با هەندێک پرس جیابکەینەوە: ئەو ڕێککەوتنەی لە ١٠ی ئادار ڕاگەیەندرا، دەستووری کاتی سووریا کە لە ١٣ی ئادار دەرچوو، ئەو دەستوورە خۆی ڕەتکردنەوەی ڕێککەوتنی ١٠ی ئادار بوو. چارەسەرە سەربازییەکان بەتەنها چارەسەر بۆ سووریا ناهێنن، سوریا بەرەو ململانێیەکی کورتتر دەڕوات.
"گەل دەڵێت ئێمە کۆڵ نادەین، سەرکەوتن بۆ گەلی کورد دەبێت"
ڕوکەن ئەحمەد سەرنجی بۆ بەرخۆدانی گەل ڕاکێشا و لە کۆتاییدا وتی: گەل ئێستا دەزانێت کە لە حاڵەتی بوون و نەبووندایە، ڕۆژ ڕۆژی کەرامەتە، حکومەتی کاتی دەیەوێت دەستکەوتەکانی ئەو شۆڕشە لەناوببات کە بە خوێنی شەهیدان و زەحمەتی گەل بنیات نراوە، بەڵام ئەو گەلەی کە ئەوەندە شەهید و برینداریان بەخشی، دەڵێن ڕۆژەکە ڕۆژی بەرخۆدان و کەرامەتە، ناتوانن دەسکەوتەکانمان لەناوببەن، نەک تەنها گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئێستا بەرگری لەو دەستکەوتانە دەکەن، گەلی باکوور و باشوور و کورد لە ئەوروپاش ئەو دەستکەوتانە دەپارێزن، خەڵکێکی زۆر لە باکوور و باشوورەوە هاتوون و هەوڵدەدەن بچنە ناو شەڕی کەرامەتەوەە، ئێستاش گەل دەڵێن ئێمە وازناهێنین، سەرکەوتن بۆ گەلی کورد دەبێت.