ڕوکەن نەغەدە: ژنان ڕووبەڕووی بیرکردنەوەی پیاوسالاری و داگیرکاری دەبنەوە
ڕوکەن نەغەدە، ئەندامی ئەنجومەنی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "کژار"، جەختی لەوە کردەوە کە پەرەسەندنی توندوتیژی دژی ژنان لە عەقڵێکی پیاوسالارییەوە سەرچاوە دەگرێت کە سیاسەتە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان پشتیوانی لێدەکەن.
شەهلا محەمەدی
ناوەندی هەواڵ- لەگەڵ نزیکبوونەوەی ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان، نیشاندەرەکانی ئەم توندوتیژییە لە هەردوو ئاستی دەوڵەت و کۆمەڵگەدا بەرزبوونەوەی مەترسیدار نیشان دەدەن، لەوانەش کەیسەکانی دەستدرێژی سێکسی.
بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی پشت ئەم پەرەسەندنە مەترسیدارەی توندوتیژی دژی ژنان و ڕێگا کاریگەرەکانی بەرەنگاربوونەوەی، ئاژانسەکەمان چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ڕوکەن نەغەدە، ئەندامی ئەنجومەنی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "کژار" ئەنجامدا.
سەبارەت بە هۆکارەکانی زیادبوونی توندوتیژی دژی ژنان لە شەڕە بەردەوامەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا و جیهاندا، ڕوکەن نەغەدە پێی وایە کە بەرزبوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە ئەنجامی ململانێی نێوان دوو بیرکردنەوەی دژبەیەکەوەیە کە بریتین لە عەقڵێکی تاکڕەو و پیاوسالاری و داگیرکاری و عەقڵی ژنانی ڕزگاریخواز، هەروەها سیستمە پیاوسالارییەکان کە لەلایەن حکومەتەکانەوە بەهێزکراون، بەرگەی دەنگی ئەو ژنانە ناگرن کە داوای ئازادی دەکەن و هەندێکجار پەنا بۆ کوشتن دەبەن بۆ بێدەنگکردنیان.
ئاماژەی بەوەدا، کە یاساکان لە ئێران، لە ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا، پارێزگاری یاسایی بەو پیاوانە دەبەخشن کە توندوتیژی ئەنجام دەدەن، ئەمەش ڕێگە بە زۆرێک دەدات لە سزا ڕزگاریان بێت، بەم پێیە ڕەگ و ڕیشەی توندوتیژی دژی ژنان لە سیاسەتی دژە ژنانی دەوڵەتدایە، کە پیاوان لە دۆخێکی بێ سزادا دادەنێن.
پێی وایە ڕێگای ڕزگاری لە ڕێکخستنی ژنان دەست پێدەکات، بەرەنگاربوونەوەی بیرکردنەوەی پاوانخوازانە تەنها لە ڕێگەی هۆشیاری بەکۆمەڵ و هێزێکی یەکگرتووەوە بەدەست دێت، بەبێ ڕێکخستن، سەختە ڕووبەڕووی پێکهاتەیەک ببیتەوە کە هەوڵی دوورخستنەوەی ژن و تەنانەت سروشت لە ژیانی گشتی بدات.
سەبارەت بەوەی ژنان لە جەنگەکاندا سستتیرین گروپن، ئاماژەی بەوەدا، کە سەرەڕای ئەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خاوەنی سامانێکی یەکجار زۆرە لە نەوت و گاز و زەوییە بەپیتەکاندا، بەڵام بەهۆی دەستێوەردانی زلهێزە هەژموونخوازەکانی وەک ناتۆ و ئەمریکا و ئیسرائیلەوە گۆڕاوە بۆ گۆڕەپانێکی ململانێی هەمیشەیی، کە هەوڵدەدەن پڕۆژە داگیرکەرەکانیان چەسپێنن بە هێشتنەوەی ناوچەکە لە دۆخی هەژاری و ناسەقامگیری، لەم بارودۆخەدا ژنان یەکەم یانلێکەوتووی جەنگ و قەیرانەکانن.
ڕوونیشیکردەوە، ژن و منداڵان بە هۆی بەرخۆدانیان لە بەرامبەر داگیرکاریدا دەکرێنە ئامانج، بەو پێیەی ژنان بە قووڵی پەیوەستن بە زەوی و ناسنامە و کۆمەڵگە، بە دەگمەن دەستبەرداری زێدی خۆیان دەبن، هەر لەبەر ئەم هۆکارەشە داگیرکەر بۆ شکاندنی ئیرادەییان پەنا بۆ ڕێگەی سەرکوتگەرانە وەک توندوتیژی سێکسی و ڕفاندن و کۆیلەکردن دەبەن، ئامانجی سەرەکیش لەناوبردنی ژنانە وەک پایەی بنەڕەتی کۆمەڵگە، کە بەم شێوەیە تەواوی پێکهاتەی کۆمەڵایەتی هەڵدەوەشێننەوە.
ڕوکەن نەغەدە لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە چۆن ژنان دەتوانن بەرەنگاریی بیرکردنەوەی پیاوسالاری و سێکسیستی ببنەوە، وتی: ڕێکخستنی ژنان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی عەقڵیەتی پیاوانە تەنها ئەگەرێک نییە، بەڵکو پێویستییەکە کە بە ئەزموونی شۆڕشی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سەلمێنراوە، ئەم ئەزموونە دەریخست کە ژنان لە ڕێگەی هۆشیاری لە ڕەگ و ڕیشەی سیستەمی پیاوسالاری و بە یەکگرتنەوە لە دەوری چەمکی "ژنانی ئازاد" کە لەسەر بنەمای فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، توانیان توانای پێشەنگایەتی و ڕێکخراوەیی خۆیان بەدەستبهێننەوە، هەروەها گۆڕان بۆ هێزێکی کاریگەر لە کایەی سەربازی و کۆمەڵایەتی و سیاسی لە سەرانسەری چوار پارچەی کوردستاندا.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەشداریکردنی ژنان لە نەتەوە جیاوازەکان- کورد، عەرەب، ئاشووری، سریانی، ئەرمەنی- لە یەکینەکانی پاراستنی ژنان "یەپەژە" نموونەیەکی ناوازە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاری و پیاوسالاری پێکدەهێنێت، ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە ڕێگەی ڕێکخستن لە بوارە جیاجیاکاندا، توانیان لە کۆبانێ داعش تێکبشکێنن، ئەمەش سەلماندی کە ژنان توانای بەرگریکردنیان لە خاکی خۆیان و پێشەنگایەتیکردنی پێکهاتەکانیان هەیە، ئەزموونەکەیان بووەتە نموونەیەک کە لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەبێت وەریبگیرێت.
جەختی لەوە کردەوە، کە ئازارەکانی ژنان لە سەرانسەری جیهان هاوشێوەیە، هەروەها گاریگەری ئەزموونی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و لێکۆڵینەوە لە توێژینەوەی ڕەگەز و بونیادنانی پێکهاتەی ڕێکخراوەی هاوبەش هەیە، دەتوانن خۆیان لە هەژموونی پیاوان و توندوتیژی ڕزگار بکەن، و ڕاستیەکی دادپەروەرتر و ئازادتر دروست بکەن.
سەبارەت بە ڕۆڵی سەرەکی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان- ئێران لە سەردەمی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" و شەڕی ١٢ ڕۆژە لە پڕۆسەی خەبات و ڕێکخستن و سەبارەت بەو توندوتیژیانەی کە لە ئێستادا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، ڕایگەیاند، کە لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا و بە درێژەی تەڤگەری گەل، دەسەڵاتدارانی ئێران سیاسەتی سەرکوتگەرانەیان لە دژی ژنان چڕتر کردووەتەوە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ عەقڵێکی پاوانخوازانە و پیاوسالاری کە هێشتا ڕەتیدەکاتەوە دان بە مافەکانی ژنان و داواکارییەکانی کۆمەڵگە بۆ دیموکراتیکدا بنێت، ئەم دەسەڵاتە، کە توانای وەڵامدانەوەی نییە، جگە لە سەرکوت و توندوتیژی، هیچ ڕێگەیەکی بۆ بەردەوامبوون نادۆزێتەوە، لە کاتێکدا ژنان لە ڕێگەی ئەم تەڤگەرییەوە هەوڵی بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی دەدەن، کە ڕژێم بە هەڵکشانی کوشتن و گۆشەگیری بەرپەرچ دەداتەوە.
ڕوکەن نەغەدە ستایشی بەرخۆدانی ژنانی زیندانیانی سیاسی وەک زەینەب جەلالیان، وریشە مورادی، پەخشان عەزیزی، شەریفە محەمەدی و ئەوانی دیکەی کرد، جەخت لەوە دەکەنەوە، کە دەنگی هەموو ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان- ئێران بەرجەستە دەکەن، بەئامانجی هەڵوەشاندنەوەی سزا ناڕەواکان و کۆتایی هێنان بە هەڵمەتەکانی هەڵبەستنی تۆمەت لە دژی ئەو چالاکوانانە، پێویستە ژنان لە ئێراندا فشار بخەنە سەریان و ڕژێم ڕێکبخەن و درێژە بە خەباتی خۆیان بدەن، هەروەها بەرخۆدانی ئەوان لە ناو زیندانەکاندا بووەتە هێمای بەرخۆدانی ژنان.
https://jinhaagency.com/ar/alywm/ayqwnt-hlb-tfwz-bjayzt-alslam-aldwly-llatfal-lam-2025-52411
ئەم بابەتە وەرگرم
Pa Rez
https://jinhaagency.com/ar/alywm/ayqwnt-hlb-tfwz-bjayzt-alslam-aldwly-llatfal-lam-2025-52411
"ئایکۆنی حەلەب" خەڵاتی نێودەوڵەتی ئاشتی منداڵانی ساڵی ٢٠٢٥ی بەدەستهێنا
بانە عەبد، کچێکی سوورییەی خەڵاتی ئاشتیی نێودەوڵەتیی منداڵانی ساڵی ٢٠٢٥ی پێبەخشرا، وەک ڕێزلێنانێک بۆ هەوڵەکانی لە پاڵپشتیکردنی منداڵانی زیانلێکەوتوو بەهۆی شەڕەوە.
ناوەندی هەواڵ- بانە عەبد لە ساڵی ٢٠١٦ ناوبانگێکی نێودەوڵەتی بەدەستهێنا لە ڕێگەی تویتە بەهێزەکانیەوە کە بەڵگەی ئازارەکانی خەڵکی مەدەنی لە کاتی گەمارۆدانی حەلەبی سووریادا بوو، بووە بە ئایکۆنێکی مرۆیی کە نوێنەرایەتی دەنگی منداڵان دەکات لە ناوچە جێناکۆکەکان.
ئەم منداڵە کچە سورییە تەمەن ١٦ ساڵە بەناوی بانە عەبد، ڕۆژی ١٩ی تشرینی دووەم خەڵاتی ئاشتیی نێودەوڵەتی منداڵانی ساڵی ٢٠٢٥ی لە ڕێکخراوی مافی منداڵان وەرگرتووە، ئەمەش وەک ڕێزلێنانێک بۆ هەوڵەکانی بوو لە پشتگیریکردنی ئەو منداڵانەی کە بەهۆی شەڕەوە زیانیان بەرکەوتووە، خەڵاتەکە هاوکات بوو لەگەڵ ڕۆژی جیهانی منداڵان.
ڕێکخراوی کیدس ڕایتس هۆڵەندی ئەو خەڵاتەی پێشکەش کرد کە بە بەناوبانگترین خەڵاتی گەنجان دادەنرێت لە جیهاندا، هەروەها وەک ڕێزلێنانێک بۆ کارەکانی لە یەکگرتنەوەی خێزانەکان و بەشداریکردنی لە کردنەوەی خوێندنگە و چاندنی هیوا بۆ منداڵانی ناوچە جێناکۆکەکانی وەک غەززە و سودان و ئۆکرانیا و سووریا.
لە وتارەکەیدا، لە هۆڵی شارەوانی ستۆکهۆڵم وتی: بە دەنگێک کە هیچ ترسێک نازانێت، لە بەشار ئەسەد، بنیامین ناتانیاهۆ، ڤلادیمێر پوتین، سەرکردەکانی سودان و هەموو سەرۆک جەنگییەکانی دیکەی جیهان دەپرسم: چەند منداڵ ژیان و خەونەکانیان بەهۆی جەنگەکانەوە دزراوە؟ دەسەڵاتێک کە بەناوی بەرخۆدانەوە هاوڵاتیانی خۆی دەکوژێت، تاوانبارێک کە جەنگ دەکاتە بەرنامەیەکی سیاسی، ئیمپراتۆریەتێک کە بە ناوی ئاسایشییەوە پاساو بۆ شەڕانگێزی دەهێنێتەوە و ئەوانەی توندوتیژییان کردووەتە سیاسەتێکی بە ئەنقەست، هەروەها بزانن لە بەرامبەر ئەو کەسانەی کە خوێنڕشتنیان کردۆتە ئامرازی حوکمڕانی یان پراکتیزەکردنی دەسەڵات بێدەنگ نابین.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئاشتی شتێکی گرانبەها نییە، جیهان دەبێت گوێمان لێبگرێت، منداڵیمان بەهۆی جەنگ و ململانێکانەوە دزراوە، ئێمە ئاشتیمان دەوێت، بۆ ئەو منداڵانەی لە جەنگەکاندا ئازار دەچێژن، ئێوە تەنها نین.
ڕێکخراوی کیدس ڕایتس ستایشی بوێری و بەرخۆدانی و پابەندبوونی بێوچانی بە دادپەروەری بانە عەبدی کرد و جەختی لەوە کردەوە، کە سەرەڕای "سەختی و نخەیاڵنەکراو"، چیرۆکەکەی گۆڕیوە بۆ "ئامرازێکی بەهێز بۆ کۆکردنەوە".
بانە عەبد بەشداری لە کۆنگرەکانی جیهاندا کرد، سەردانی منداڵانی لە کامپەکانی پەنابەران لە تورکیا و ئوردن کرد، دوو پەرتووکی نووسی، هەروەها لە ڕێکخەرانی هەڵمەتی "لەگەڵ حەلەب بوەستن" بوو، کە داوای هەڵگرتنی گەمارۆی سەر زیاتر لە ٣٦٠ هەزار هاوڵاتی مەدەنی کرد، ناساندنی نێودەوڵەتی و ستایشی لەلایەن سەرکردەکانی جیهانەوە وەرگرت و نازناوی "ئایکۆنی حەلەب"ی بەدەستهێنا.
براوەی پێشووی ئەم خەڵاتە بریتین لە گریتا تونبێرگ چالاکوانی ژینگەپارێزی سویدی و مەلالا یوسفزی خاوەن خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی.