وڵاتانی جیهان داوا دەکەن توندوتیژی دژ بە ژنان کۆتایی بێت

لەوکاتەی داوای کۆتاییهێنان بە توندوتیژی دژ بە ژنان دەکرێت لە وڵاتانی جیهان، لەوانە مەکسیک و تورکیا پۆلیس گازی فرمێسک ڕژێن بە ڕووی خۆپیشاندەراندا دەتەقێنێتەوە ناوەندی هەواڵ


لەوکاتەی داوای کۆتاییهێنان بە توندوتیژی دژ بە ژنان دەکرێت لە وڵاتانی جیهان، لەوانە مەکسیک و تورکیا پۆلیس گازی فرمێسک ڕژێن بە ڕووی خۆپیشاندەراندا دەتەقێنێتەوە

ناوەندی هەواڵ

ساڵانە لە وڵاتانی جیهاندا دژی توندوتیژی دژ بە ژنان خۆپیشاندان و گردبوونەوە ئەنجام دەدرێت، کە بە هۆیەوە چەندین کەس دەسگیردەکرێن و بریندار دەکرێن، ئەمساڵیش لە کاتی دەربڕینی ناڕەزایەتی لە شاری گوایماسی مەکسیک، هێرشێک کرایە سەر ژنە سەرۆکی شارەوانی شارەکە و سێ کەسی دیکە کوژران، هەروەها لە شاری ئەستەنبوڵی وڵاتی تورکیا شەڕ و پێکدادان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکاندا ڕوویدا، لە بەرشلۆنە و پاریس و لەندەن گردبونەوەیەکی گەورە ئەنجامدرا داوایان کرد ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی هێرشە ڕەگەزییەکان دیاری بکرێت.

میدیاکانی مەکسیکی بڵاویان کردووەتەوە، لە ڕووداوەکەی شاری گوایماسدا چەکدارەکان لە کۆشکی شارەوانی شارەکەدا هێرشیان کردووەتە سەرخۆپیشاندەران و تەقەیان کردووە، ئاماژەشیان بەوەدا، گوێبیستی دەنگی نارنجۆکێک بوون کە لە دەرگای بیناکە تەقیوەتەوە، پێش ئەوەی تەقەبکرێت.

هەرلە مەکسیک گردبوونەوەیەکی دیکە بۆ کۆتایهینان بە کوشتنی بە ئەنقەستی ژنانیان ئەنجامدرا. خەڵکی ناڕازی باسیان لەوە کرد، دەسەڵاتەکان کاری لەسەر ناکەن، گرنگی بە ڕاپۆرتانە نادەن کە تایبەتن بە توندوتیژی دژ بە ژنان.

هەروەها بەپێی ئامارێکی ڕێکخراوی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ، ڕۆژانە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەلایەنی کەمەوە ١٠ ژن دەکوژرێن.