وانەبێژان لە هەولێر گردبوونەوەو هێزە ئەمنییەکان ڕێگرییان لێکردن

مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان گردبوونەوە و داوای دامەزراندنیان کرد، بەڵام لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕێگریان لێکرا.

ناوەندی هەواڵ

 

 

ئەمڕۆ ٢٠ی ئاب، نزیکەی ٤٠٠ مامۆستای وانەبێژ لەبەردەم ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆئەوەی داوای دامەزراندن بکەین، گردبوونەوە بەڵام هێزێکی گەورەی ئەمنی ڕێگرییان کردو ڕێگەیان نەدا خۆپێشاندان بکەن.,

 

 

هێزە ئەمنییەکان نوێنەری وانەبێژان و دوو وانەبێژی دیکەیان بردووەتە بنکەی پۆلیسی خانەقاو داوایان لێکردوون کۆتایی بە خۆپیشاندانەکە پێبهێنن"

 

 

ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان 36 هەزار و 542 مامۆستایە، مووچەی وانەبێژان لە نێوان 200 بۆ 400 هەزار دیناردایە.