وان خۆی بۆ نەورۆز ئامادە دەکات
شاری وان لە باکووری کوردستان ئامادەکاری دەکات بۆ ئاهەنگەکانی نەورۆز کە لە ٢٢ی ئادار بەڕێوەدەچێت، ژنانی دامودەزگا و لایەنە جیاوازەکان بانگەوازی بەرفراوانیان بۆ بەشداریکردن کردووە، دەڵێن مەیدانە گشتییەکان پانتاییەک دەبن بۆ بەرزکردنەوەی دەنگی بەرخۆدان.
مەميهان هیلبين زەيدان
وان-لەگەڵ نزیکبوونەوەی ئاهەنگی ناوەندیی نەورۆز لە سەرانسەری چوارپارچەی کوردستان، بانگەوازەکان چڕتر دەبنەوە بۆ بەشداریکردنێکی بەرفراوان کە ڕەنگدانەوەی ڕۆحی خەبات و ئەو دروشمانەیە کە ئەمساڵ دەوترێنەوە.
بۆ کورد نەورۆز زیاترە لە جەژن، سیمبولێکی مێژوویی بەرخۆدان و ئازادییە، لە نەورۆزی ٢٠٢٦ کە ئەمساڵ بە ئاڵای "ئازادی و دیموکراتی" بەڕێوەچوو، داواکاری ئازادی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە پێشەنگی لیستی داواکارییەکاندایە، هاوکات لەگەڵ داوای هەنگاوی بناغەیەی دەوڵەتی تورکیا بەرەو پرۆسەی سیاسی.
نۆ ناوچەی وان شاهیدی ئاهەنگی سەرەتایی بوون، دیارترینیان ئاهەنگی ئەردیشە بوو، کە سیمایەکی گشتی زیندوو و پڕ جۆش و خرۆشی وەرگرت، هەروەها لە چوار گەڕەکی ناو ناوەندی شاردا بۆنە و ئاهەنگەکان سازکران، لەگەڵیدا حەوت پلاتفۆرم دانران بۆ هاندانی بەشداریکردن، هاوکات ئۆتۆمبێلەکانی ڕیکلام بەردەوام بوون لە پەخشکردنی پەیامەکان لە سەرانسەری شەقامەکانی شاری وان.
بڕیارە ئاهەنگە ناوەندییەکە لە ٢٢ی ئادار لە دامێنی قەڵای وان بەڕێوەبچێت، و وتار و نمایشی هونەری و مۆسیقی و شانۆیی لەخۆدەگرێت.
"با مەیدانی نەورۆز بکەینە شوێنی شۆڕش و بەرخۆدان"
لەگەڵ نزیکبوونەوەی ئاهەنگەکە، داوای بەشداریکردنی بەرفراوان لەلایەن ژنانەوە چڕتر بووەتەوە، گوڵشەن کورت، هاوسەرۆکی دەم پارتی لە وان، ڕایگەیاند، نەورۆزی ٢٠٢٦ نەورۆزێکی مێژووییە، نەورۆزێکی ئازادی و یەکڕیزی و دیموکراتی و ئازادی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان، داوا لە هەموو خەڵکی وان دەکەین، ژنان، گەنجان،بەتەمەنەکان، دەنگی خۆیان بۆ ئازادی و ئاشتی لە مەیدانی نەورۆز لە قەڵای وان بن و با ئەم مەیدانە بکەینە شوێنی شۆڕش و بەرخۆدان و خەبات.
شیلان ئەسلان ئەندامی تەڤگەری ژنانی ستار، فێندا دەمیر بۆزکورت، هاوسەرۆکی یەکێتی مامۆستایان داوایان لە سەرجەم ژنان کرد بەشداری لە ئاهەنگی نەورۆزدا بکەن کە لە ٢٢ی ئادار بە دروشمی "ئازادی و دیموکراتی" و بە "گیانی بەرخۆدانی کاوە ئاسنگەر" بەڕێوەدەچێت.