ڤیستیڤاڵی کولتوری بە بازار کردن لە قەزای پێنجوێن بە ڕێوە چوو

پاش نیوەرۆی دوێنێ لە قەزای پێنجوێن بە ئامانجی ساغ کردنەوەو بە بازار کردنی کەل و کاری دەستی ژنان و خانمان ڤیستیڤاڵی کولتوری بە بازار کردن لە پێنجوین بە ڕێوە چوو کە زیاتر لە ١٠٠ کەپر ,بەشداربوان بوون

ناوەندی هەواڵ

سەر لە بەیانی دوینی پینج شەمە بە ئامادەبوانی دەست رەنگینان و قەیمقامی پینجوین و ژمارەیەکی بەرچاو لە لایەنەکان فیستیڤالی کولتوری بە بازا کردن لە قەزای پێمجوێن کرایەوە ژمارەیەکی بەرچاو لە ژنان بە شداری ڤیستیڤاڵەکە  بوون.

 

کە چەندین کاری دەستی خانمان و خواردن و نمایشی کری دەستی تایادابوو کە بوبو بە براندێک بۆ ژنانی دەست رەنگین لەو بارەیەوە شادان خفور کە ماوەی دووساڵە دوکانی جلو بەرگی کوردی هەیە و یەکەمجاریەتی بەشداری ڤیستیڤال بکات وتی:ماوەی دووساڵ دوکانی بابەتی ژنانم هەیەو زۆر خۆشحالم کە بەشداریم کردوەو زۆر گرنگە وەک هەلیک کار وایە کە بەرهەمەکانمان بناسێنرێت و هاوڵاتیان لە ناوەوەی پێنجوێن و لە دەرەوەی پێنجوێن سەردانمان دەکەن ,بۆ ئەوەی زیاتر خەلک بمان ناسیت و دەست خۆیمان بۆ رێکخەران هەیە کە یارمەتیان داین

 

وە وتی لە ڕیگەی ئەم ڤیستیفاڵەوە خەلک سەردانمان دەکات و بەشداری ژنان بەرز دەنرخێنێت و وتی خۆشە ژنان بەشدار بن و کارەکانیان چەندیک گرنگ بن بۆ پیشەکان و دەر بکەیت و لە سەر پێیەکانی خۆی بوەستێت و وە ژن گرنگە پێشەکەی بناسێت و دەر بکەوێت و یارمەتی خێزانەکەی بیت 

 

وە وتیشی ڤیستیاڵەکە هۆکارە بۆ ناساندنی بەرهەمەکانمان و پەیاممان ئەوەیە ئەگەر ژنان توانایەکی کەمی هەبێت بۆ ئەوەی خەلک ئیشەکەی بناسیت و لە کەمەوە دەناسیننریت و دووبارە سەرکەوتوو دەبیت بە هەنگاو نانەکانی خۆیان سەر کەوتنە کان دەبینن

ڤیستیڤالی کەلتوری بە بازار کردن لە قەزای پێنجوین بەردەوامی هەیەو ماوەی سێ رۆژ بەردەوامی دەبیت و ناساندن و هەلی کاری بۆ زیاتر لە ١٠٠ دەست رەنگین رەخساندبوو.