ڤیان ئادار: ڕێبازی هەتەشەی جیهادی ڕێبازی تاوانە

ڤیان ئادار، فەرماندەی یەپەژە دەڵێت: ئەو کردارانەی لە سووریا ئەنجام دەدرێن، ئەوە دەردەخات کە فەلسەفەی ژیان نییە، بەڵکو فەلسەفەی کوشتنە، ئێمە دەڵێین ژن،ژیان،ئازادی،ئەوان دەڵێن ژن نابێت بژی، بمرێت، خەبات لە دژی ئەم بیرکردنەوە بەردەوام دەبێت.

ڕۆنیدا حاجی

 

حەسەکە- لە زۆرێک لە پارێزگاکانی سووریا بە دەسەڵاتی حکومەتی کاتی لە ناسنامەی ژنان پێشێل دەکرێت، دوایین کردەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان و کۆمەڵگە لە کەناراوەکانی سووریا و شاری سوەیدا دا ڕوی ڕاستەقینەی حکومەتی کاتی دەردەخات، ڤیان ئادار، یەکێک لە فەرماندەکانی یەپەژە سەبارەت بەو پرسە بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد.

 

"فەلسەفەی جیهادی هەتەشە فەلسەفەی دەستدرێژییە"

ڤیان ئادار ئاماژەی بەوەدا: کە فەلسەفەی ئەم حکومەتە خۆسەپاندنە بەسەر سووریادا، بە ئامانجی مەترسی و جینۆساید و بارودۆخی ئێستا و پێشهاتەکانی سووریا کارەساتبارن، بەتایبەتی ئەو کردەوانەی کە کۆمەڵگە بە تایبەتی ژنان دەکەنە ئامانج، ڕفاندن و کوشتن و دەستدرێژیکردن ڕێگا بۆ هەموو جۆرە کارێکی بێ ئەخلاقی خۆش دەکات، کردەوەی دەستدرێژی سێکسی لە زۆرێک لە پارێزگاکانی سووریا بەردەوامە، لەوانەیە لە کەناراوەکانی سوریا و سوەیدا دیار بێت، بەڵام لە دیمەشق، حەلەب، ئیدلب دیار نییە و هەمیشە دەیانەوێت کارەکانیان بشارنەوە.

 

فەلسەفەیەکی کوشندە

ڤیان ئادار ئاماژەی بەوەدا، کە کوشتنی ژن کوشتنی ژیانە و وتی: فەلسەفەی ڕژێمی بەعس فەلسەفەی تەنها یەک ڕەنگ و یەک زمان و یەک ئاڵا و یەک نەتەوەیە،ئەمە ئەو فەلسەفەیە کە حکومەتی سووریا لە ئێستای دەسەڵاتی خۆیدا بەدەوامە لەسەری، ئەمەش بەو واتایەیە دێت، ئێمە وەک یەپەژە بە توندی شەرمەزاری ئەو کارانە دەکەین کە دەکرێت، لە ئێستادا هەموو ژنانی سووریا لە هەمان دۆخدان کە ئێستا لە سوەیدا و کەناراوەکان توشی دەبن، کورد، ئاشوری، سریانی، ئەرمەنی، ئێزدی، دروز، عەلەوی و عەرەب هەموویان لە مەترسیدان.

 

ئەو کردەوانەی لە سووریا ئەنجامدراون ئەوە دەردەخەن کە فەلسەفە فەلسەفەی ژیان نییە، فەلسەفەی کوشتنە. ئێمە وتمان "ژن، ژیان، ئازادی"، نەمان وت ژن نابێت بژی، نابێت بمرێت، هەر لەبەر ئەم هۆکارە هەرگیز ناتوانێت وەک فەلسەفە و خەباتی ئێمە بێت، ئێمە بە هەموو شێوەیەک ئەم کارانە ڕەتدەکەینەوە و قبوڵی ناکەین، ئەو فەلسەفەیەی ژن لەناو دەبات، خۆیشی لەناو دەبات، چونکە کوشتنی ژن کوشتنی ژیانە.

 

"بە ئازادی سەرمایەداری فریو مەخۆن"

ڤیان ئادار لە درێژەی قسەکانیدا، جەختی لەسەر پێویستیی هۆشیاربوونی ژنان لە هەموو شوێنێک کردەوە و وتی: لەگەڵ هەموو دامودەزگاکانی خۆبەڕێوبەری خۆمان خەباتی خۆمان بەهێزتر دەکەین و وەک یەپەژە لەگەڵ هەموو ژنانی سووریا دەبین، ئەم فەلسەفەیە کە دەیەوێت لە هەموو شوێنێک لەناومان ببات تەنها لە سووریا نییە، هەمان کار لە وڵاتانی دیکەش دژی ژنان ئەنجام دەدرێت، بەڵام بەنهێنیتر و بە ئازادی سەرمایەداریی فریودراو ئەنجام دەدرێن، هەر لەبەر ئەو هۆکارەش بانگەوازی ئێمە بۆ هەموو ژنانی جیهان ئەوەیە کە وریا بن بەرامبەر بە ئازادی سەرمایەداری، کە بە پێدانی ماف فریوتان نەدەدات.

 

بانگەوازەکەمان بە تایبەتی بۆ ژنانی سوەیدا و فەڵەستینە، چونکە لەم کاتەدا دڕندانەترین کردەوە بەرامبەریان ئەنجام دەدرێت، ئەگەر یەکڕیزیی خۆیان پێکنەهێنن و هێزی سروشتی خۆیان بە پێشەنگایەتی ژنان بونیاد نەنێن و هاودەنگیمان وەک ژنانی سووریا بونیاد نەنێن، ئێمە ناتوانین فەلسەفەی کوشتن و دەستدرێژیکردن بگۆڕین.

 

"با هەمووانخاوەنداری لە یادی فەوزیە فەزیر دین بکەین"

ڤیان ئادار سەرنجی بۆ هێز و ئیرادەی دایکر فەوزیە ڕاکێشا و داوای پشتبەستن بەخۆی کرد و وتی: گەورەترین چەکی خۆپاراستنمان یەکڕیزی و ڕێکخستنە، بەم شێوەیە دەتوانین بوونی ژنانی سووریا بپارێزین و مسۆگەر بکەین، درەنگ نییە، بەڵام ئەگەر چاوەڕێ بین زۆر درەنگ دەبێت و بۆ ئەوەش پێویستە ژنان لە هەموو بوارەکانی سووریا دەست بکەن بە ڕێکخستن و پاراستنی خۆیان، پێویستە هەموو ژنانی سووریا شەهید فوزیە فەزیر دین بکەنە نمونە، بزانن چۆن لە تەمەنێکی گەورەدا دژی چەتەکان شەڕی کردوەو شەهید بووە، ژنانی سوەیدا پێویستە ئەو دایکە بەهێزە بپارێزن کە هەڵوێستێکی پتەوی هەبوو لەسەر ئازادی بە ڕێکخستن و پەروەردەکردن و خۆپاراستن.

 

"ئێمە داوای ئازادی لە کەس ناکەین، بە خەبات خۆمان پێیدەگەین"

ڤیان ئادار لە کۆتایی قسەکانیدا، ڕایگەیاند کە ئەو دامەزراوانەی بە ئایدۆلۆژیای دەسەڵاتدار دامەزراون مافی مرۆڤ مسۆگەر ناکەن و وتی: ئێمە داوای ئازادی لە هیچ کەسێک ناکەین، ناتوانین داوای ئازادی لە هەموو کەسێک بکەین کە ئایدۆلۆژیای حوکمڕانی پیاوسالاری و ڕەگەزپەرستی دامەزراندوە، کە لە سەردەمی سۆمەرییەکانەوە لە مێژوودا دامەزراوە و تا ئەمڕۆش بەردەوامە، ئێمە هەمیشە داوای ئازادی لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین، بەو پێیەی یاسای نێودەوڵەتییان هەیە، ئێمە ڕەتیان ناکەینەوە، بەڵام چاوەڕوانی ئەوانیش ناکەین، چونکە ئەوانەی ئەو ڕێکخراو و دامەزراوانەیان دامەزراند، ئەو فەلسەفەیەیان هەیە، بۆ ئەوەش پێویستە متمانەمان بەخۆمان هەبێت و بە هێزی سروشتی خۆمان خۆمان بپارێزین، و ڕێگای چارەسەر و پاراستن مسۆگەر بکەین.