لە هێرشی دەوڵەتی تورکدا منداڵێک بریندار بوو

لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گوندەکانی تۆخسار و عەون دادات لە مەنبج، ٢ کەس بریندار بوون کە منداڵێکیان هەیە.

ناوەندی هەواڵ

 

هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە و لە ئەنجامی هێرشێکدا بۆ سەر گوندەکانی تۆخسار و عەون دادات لە مەنبج، ٢ کەس بریندار بوون کە یەکێکیان منداڵە.

 

ناوەندی پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی سەربازی مەنبج، بەیاننامەیەکی نووسراوی سەبارەت بەو  هێرشە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "دوێنێ ٣١ی تشرینی یەکەم، دەوڵەتی تورکیا و گروپە نیمچە سەربازییەکانی لە باکووری مەنبج، بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشیان کردە سەر گوندی تۆخسار و عەون دادات و بۆردوومانیان کرد، لە ئەنجامدا دوو کەس بریندار بوون، کە یەکێکیان منداڵێکە".