بەهۆی لافاوەوە لە ئێران ٩ کەس گیانیان لەدەستدا

باران بارین لە چەند شارێکی ئێران بووە هۆی دروستبوونی لافاو و گیان لەدەستدانی  ٩ کەس، ٥ کەسیش بێسەرشوێنن گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئاژانسی هەواڵی فەرمی "ئیرنا"ی ئێرانی ڕۆژی ١٧ی نیسان، پشتڕاستی کردەوە ٩ کەس بەهۆی باران بارین و دروستبوونی لافاو لە شارەکانی سیستان و بەلوچستان و هورموزگان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران، گیانیان لەدەستداوە و ٥ کەسی دیکە بێسەروشوێنن.

 

سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای دابەشکردنی کارەبا ئاماژەی بەوەداوە، لافاوەکە بووەتە هۆی بڕینی هێڵی کارەبا کە شار و گوندەکانی سیستان و بەلوچستان بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

 

ئاماژە بەوەکراوە، باران و لافاو لە ٢٢٨ گوند لە ناوچە جۆراوجۆرەکان کارەبای بۆ ٤٤٥ گوندی سیستان و بەلوچستان بڕی، بەهۆی هەوڵی کرێکارانەوە کارەبا لە ٢١٧ گوند بەردەست بوو، بەلام ئەو گوندانەی ژێرئاو کەوتوون گرفتی کارەبایان بۆ دروست بووە.