لە کۆبوونەوەی ١ی ئایار لە وان دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بەرز دەبێتەوە

کۆبوونەوەی ١ی ئایار لە وان کە بە دروشمی "ڕەنجی ئێمە وتنی ئێمەیە"، بە ڕێپێوان دەستی پێکرد.

وان

 

کۆبوونەوەی هەرێمی وان بۆ ١ی ئایار، بە دروشمی "ڕەنجی ئێمە وتنی ئێمەیە" دەستیپێکردو بە پێشەنگایەتی کەسک دیسک، بارۆی وان، ژووری پزیشکی وان و جۆلەمێرگ، ژووری پزیشکی ددان و TMMOB. ژمارەیەکی زۆر لە کرێکاران لە کاتژمێرەکانی بەیانیدا لەبەردەم AVM کۆبوونەوە. کرێکارانی بە دروشمی "بژی ١ی ئایار" ڕێپێوانیان بۆ پارکی موسا عەنتەر کرد کە کۆبوونەوەکەی تێدا ئەنجام دەدرێت.

 

لەبەردەم ئەو شوێنەدا کە یەکێتییەکان و پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشدارییان تێدا کرد، کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە فورات "DFG" و کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنانی میزۆپۆتامیا "MKG" بەشدارییان کرد، کارمەندانی ڕاگەیاندنی ئازاد بە دروشمی "ناتوانن بێدەنگمان بکەن" ڕێپێوانیان کرد و دروشمی "ڕاگەیاندنی ئازاد بێدەنگ ناکرێت" بەرزکرایەوە. 

 

چاوەڕوان دەکرێت ئەحمەد کاراگۆز، هاوسەرۆکی کەسک و ناسلیهان شەدال، هاوسەرۆکی شارەوانی گەورەی وان و کەسکین باینددیر، هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە تولای هاتمئۆغولاری، و هاوسەرۆکی پارتی دەم وتارێک پێشکەش بکەن.

 

لە کۆبوونەوەکەدا دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بەرز دەبێتەوە.