١٤٢ ژن لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیادا گیانیان لەدەستداوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە کراوە، لە ماوەی پێنج ساڵدا ١٤٢ ژن بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان گیانیان لەدەستداوە، کە لە ئاستی بەرپرسیارێتی باڵا و ئاسایyدا بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان لەبارەى گیان لەدەستدانی دەیان ژن لە پێنج ساڵى ڕابردوودا، بەهۆى بۆردوومانەکانى دەوڵەتى تورکەوە ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و ئاماژەیان بەوەدا، کە ١٤٢ ژن بە هۆی هێرشەوە گیانیان لەدەستداوە.

 

 لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە ماوەى پێنج ساڵى ڕابردوودا بەهۆى بۆردوومانەکانى دەوڵەتى تورکیاوە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتى سووریا ١٤٢ ژن گیانیان لەدەستداوە و دەیانى دیکەش برینداربوون.

 

ئەوەش هاتووە، لەناو ئەو ژنانەی بە ئامانج گیراون هەریەک لە بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستار، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار، جێگری ھاوسەرۆکی ئەنجومەنی کانتۆنی قامیشلۆ، ھاوسەرۆکایەتی دەستەی پەروەردەی عامودێ و چەندین ئەندامی یەپەگە هەبوون.