"بە خۆشەویستی سروشت دەتوانین ژیان جوان بکەین"

فاتمە مەحمود، خەڵکی قامیشلۆیە و هەموو جۆرە گوڵێکی لە ماڵەکەیدا چاندووە، دەڵێت، بە خۆشەویستی سروشت، دەتوانین ژیان جوان بکەین.

ڕۆژ هۆزان

 

قامیشلۆ-فاتمە مەحمودی تەمەن ٥٠ ساڵ کە لە قامیشلۆ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەژی، چەندین جۆری تۆوی لە ماڵەکەیدا چاندووە و خۆشەویستی خۆی بۆ گوڵەکانی نیشان دەدات، لە لایەکی ترەوە، لەناو کۆنگرەی ستار بەردەوامە لە خەباتی خۆی، چەندە حەزی لە سروشتە ئەوەندەش حەزی لە کارەکانی ڕێکخستنی ژنانە، بۆ ئەوەی دایکە فاتمە مەحمود بناسین، سەردانی ماڵەکەیمان کرد و قسەی بۆ کردین.

 

"پەیوەندی من لەگەڵ گوڵەکان وەک دایک لەگەڵ منداڵەکانی وایە"

فاتمە مەحمود باسی خۆشەویستی خۆی بۆ کاری کولتووری کردو وتی: لە منداڵییەوە حەزم لە کاری کشتوکاڵی بووە، بە چاندنی گوڵ و سروشت گەورە بووم، لەهەر شوێنێک گوڵێک هەبێت، دەمەوێت بیهێنم بۆ ماڵەکەم، پەیوەندی من لەگەڵ گوڵەکان وەک دایک لەگەڵ منداڵەکانی وایە، سەرەتا، لە کارەوە دەچمەوە ماڵەوە پێش ئەوەی بچمە ژوورەوە، سەیری بارودۆخی گوڵەکان دەکەم، ئاویان دەدەم و پاکیان دەکەمەوە، هەموو جۆرە گوڵێک ناوەکانیان و کاتی چاندنیان دەزانم، لە هەر شوێنێک سندوقێکی بەتاڵ ببینم، گوڵێکی تێدا دەچێنم، بە هەموو ڕەنگەکانی گوڵەکان سەرسامم و ئاسودەیی دەروونم بە گوڵ دەبینم و هەموو کاتەکانم لە حەوشەکە بەسەردەبەم، کاتێک هاوڕێکانم و دراوسێکانم یەنە ناو حەوشەکەم، ئەوان سەرسام دەبن بەوەی چۆن دەتوانم مامەڵە لەگەڵ ئەو هەموو گوڵەدا بکەم، لە هەر شوێنێک دەستم بە خاک بگات، گوڵ دەچێنم و ژیان دووبارە دەست پێدەکات.

 

"بیرۆکەی داهێنەرانەم هەیە بۆ چاندنی گوڵ"

فاتمە مەحمود بیرۆکەکانی خۆی دەربارەی چاندنی گوڵەکان ئاشکرا کردو وتی: کاتێک گوڵەکان دەبینم، دەیانهێنم لە ماڵەوە دەیانچێنم، جگە لە دروستکردنی بیرۆکەی شوێنی چاندن لە ماڵەکەم، کاتێک لە زەوییەوە سەیری ئاسمان دەکەیت، گوڵێک و سروشتێک هەیە، زۆربەی کات هەندێک قوتو ئامڕاز هەیە کە فڕێدەدرێن، من ئەوانە دەکەمە شوێنێک بۆ چاندنی گوڵ تێیاندا، هەتا دەچم بۆ لای دراوسێکانم، هەموویان دەڵێن کە تەنها بە دەستی تۆ گەورە دەبن، زۆربەی کات منداڵەکانم و هاوڕێکانم گاڵتەم پێ دەکەن و دەڵێن کە تۆ هیچ شوێنێکت بەبێ گوڵ جێنەهێشتووە، لە مانگی ئاداردا، کاری چاندنم تا زستان دەست پێدەکات، هەر گوڵێک لە کاتی خۆیدا چاندراوە، من حەزدەکەم هەموو شتێک سروشتی بێت.

 

"دەتوانین ژیانێکی باش و جوان دروست بکەین"

فاتمە مەحمود لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: لە ئێستادا وەک وتەبێژی کۆنگرەی ستار لە گەڕەکی جودی کاردەکەم، وەک ڕێکخراوێکی ژنان، هەموو ئەرکەکانی سەر شانم جێبەجێ دەکەم و ژنان بە خۆشەویستییەوە لە دەوروبەرم کۆدەکەمەوە، ئێمە زۆرجار ژنان دەربارەی سەرنجی سروشت هۆشیار دەکەینەوە، چونکە لە ڕاستیدا ژنان کولتوورێکی پاراستنی سروشتیان هەیە، بە هیوای ئەوەی هەموو ژنان زەوی و سروشتیان خۆشبوێت، بەو خۆشەویستییە، بتوانین ژیانێکی باش و جوان بونیاد بنێین.