ڕۆژان ئیبراهیمی وەرزشوان دەستگیر کرا

هێزەکانی بەشی هەواڵگری ئێران بەسەر ماڵیڕۆژان ئیبراهیمی وەرزشوان ، کە بۆ سەردانی خێزانەکەی چووبوو، هێرش بردن و دەستیان بەسەردا گرت و بۆ شوێنێکی نەزانراو ڕەوانەیان کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

 ڕۆژان ئیبراهیمی، وەرزشوانی ٢٠ ساڵەی MMA لە شاری سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی شەممە ٣ی ئۆکتۆبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شارەوە دەستگیر کرا و بۆ شوێنێکی نەزانراو ڕەوانە کرا.

 

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، هێزەکانی هەواڵگری ئێوارەی ڕۆژی شەممە چوونەتە ماڵی خێزانی ڕۆژان ئیبراهیمی و دەستیان بەسەردا گرتووە. ڕاگەیەنراوە کە هێزە ئەمنییەکان بەبێ هیچ فەرمانی دەستگیرکردنێک، ئەویان دەستگیر کردووە.

 

ڕۆژان ئیبراهیمی لە ساڵانی دواییدا لە بوارى هونەرەکانی تێکەڵبوونی جەستەیی (MMA) چالاک بووە.

 

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک دەربارەی هۆکاری دەستگیرکردنەکە، تۆمەتەکان دژی ئەو و شوێنی ڕاگرتنی نەدراوە.