لە کۆبانێ هەڵمەتی دژی شەڕی تایبەت بەردەوامە
دەستەی لاوان و وەرزشی کانتۆنی کۆبانێی هەرێمی فورات بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە کانتۆنی کۆبانێ بە هەنگاوی "نا بۆ هۆشبەر" بە سیمینار گەنجان هۆشیار دەکاتەوە.
نۆرشان عەبدی
کۆبانێ- دەستەی لاوان و وەرزشی کانتۆنی کۆبانی لە هەرێمی فورات لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەگەڵ دەستەی تەندروستیدا بۆ هۆشیارکردنەوەی گەنجان لە شەڕی تایبەت، لە ١١ی ئایارەوە سیمیناری هۆشیاری و چالاکی جۆراوجۆریان رێکخستووە.
لە چوارچێوەی هەنگاوەکە کە تا ٣١ی ئایار بەردەوام دەبێت، سیمینارێک لەسەر زیانەکانی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لەسەر تەندروستی جەستەیی و دەروونی ئەنجام دەدرێت، هەروەها برۆشەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر خەڵک بڵاودەکرێنەوە.
"دەوڵەتی تورک دەیەوێت بە شەڕی تایبەت بەرخۆدانی کۆبانێ تێکبشکێنێت"
هۆشمین شەمسی، ئەندامی دەستەی لاوان و وەرزشی کانتۆنی کۆبانێ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، تیشکی خستە سەر پاراستنی گەنجان لە هێرشی جەنگی تایبەت و وتی: داگیرکەرانی تورکیا دەیانەوێت بە بڵاوکردنەوەی ماددە هۆشبەرەکان گەنجانی کۆبانێ کە بەرخۆدانێکی گەورەی بەرزکردووەتەوە و تا ئێستاش لە هێڵی بەرخۆدان و تێکۆشاندن، تێکبشکێنێت، دەستەی لاوان و وەرزش پێویستی بە بەشداریکردن هەیە لە شەڕی دژ بە بڵاوبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و هۆشیارکردنەوەی ژنانی گەنج لە جەنگێکی تایبەت، هەنگاوەکەمان بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی تەندروستی دەستیپێکرد و سیمینارەکان لە قوتابخانەکان و پەیمانگاکان و زانکۆکان بەڕێوەدەچێت و برۆشەرەکان دابەش دەکرێن، ئێمە دەتوانین باشتر کۆمەڵگە و گەنجان بەئاگا بهێنینەوە دەربارەی بڵاوبوونەوەی دەرمان، هەنگاوەکانمان بەردەوام دەبێت هەتا دەگەینە ئامانجەکەمان، پێویستە هەموو گەنجان خۆیان بپارێزن و کۆمەڵگەکەیان هۆشیار بکەنەوە."
"تورکیا ناگاتە ئامانجی خۆی"
سیلاڤا ناسان، ئەندامی یەکێتی ژنانی گەنجی کانتۆنی کۆبانێ لە هەرێمی فورات وتی: "تورکیا هەوڵدەدات باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە هەموو شێوەیەک داگیر بکات، بەتایبەتی لە ڕێگەی میتۆدە تایبەتەکانی جەنگەوە، دەیەوێت گەنجان و ژنانی گەنج بکاتە ئامانج چونکە گەنجان بنەمای کۆمەڵگەن."
سیلاڤا ناسان لە هەڵسەنگاندنەکەیدا ڕایگەیاند کە دەوڵەتی تورکیا بە تایبەتی ئامانجی کۆبانێیە چونکە کۆبانێ نموونەیەکە لە بەرخۆدان و خەبات بۆ هەموو جیهان و وتی: "دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا دەیەوێت کۆمەڵگە لەناو ببات، بۆ ئەوەی لە بیر و فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دووربکەونەوە، بەڵام تورکیا ناتوانێت ئامانجەکانی بەدی بهێنێت."
"پێویستە گەنجان هۆشیار بکرێنەوە"
لە کۆتایی قسەکانیدا سیلاڤا ناسان ئاماژەی بەوەکرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و شەڕی تایبەت، پێویستە کەسەکان خاوەنی هێزو ویست و بیرۆکە بن و داوای لە گەنجان کردو وتی: "پێویستە گەنجان، بەتایبەت ژنانی گەنج لە هەموو بوارەکاندا، ئاگادار بکەین کە دیموکراسی بەدەستبهێنن."