تورکیا... له ماوەی مانگێکدا ١٥٠ کرێکار گیانیان له دەستداوه

لە مانگی تشرینی یەکەمدا لانیکەم ١٥٠ کرێکار لە تورکیا لە کاتی ئەرکدا گیانیان لەدەستدا.

ئیستەنبوڵ

 

ئەنجومەنی تەندروستی و سەلامەتی کرێکارانی تورکیا "ISIG" ڕاپۆرتی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ی دەربارەی گیان لەدەستدان لە شوێنی کار بڵاوکردەوە.

 

بەپێی ڕاپۆرتی ئەنجومەنەکە لە مانگی تشرینی یەکەمدا بەلایەنی کەمەوە ١٥٠ کرێکار لە شوێنی کارەکانیان گیانیان لەدەستداوە، لەنێویاندا ١٧ کرێکار لە ئیستەنبوڵ گیانیان لەدەستداوە، کە زۆرترین ژمارەی ئەو کرێکارانەیە لە شوێنی کارەکانیاندا گیانیان لەدەستداوە.

 

هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بە هۆکارەکانی گیان لەدەستدانیان کراوەو ئاماژە بەوەکراوە، ٢٥%یان بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە، ١٩%یان بەهۆی بیناسازییەوە گیانیان لەدەستداوە، ١٥% بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانیان لەدەستداوە، هەروەها سێ منداڵ و ٦ کرێکاری پەنابەر لە شوێنی کارەکانیان گیانیان لەدەستداوە.

 

ڕاپۆرتەکە ژمارەی گیان لەدەستدانی لە ماوەی ١٠ مانگی ڕابردوودا لە شوێنی کاردا ئاشکرا کردووە، هەزارو ٦٤٣ کرێکار لە سەرانسەری تورکیا گیانیان لەدەستداوە.