ژنانی ئێزدی: ئازادیمان پەیوەستە بە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ
ژنانی ئێزدی وتیان: ئازادی ئێمە پەیوەستە بە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، گۆشەگیریی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان یاسایی نییە و داوای زیادکردنی خەبات بۆ ئازادی جەستەیی دەکەن.
نوژین ئێزیدی
شەنگال-ڕۆژی ٢٣ی تشرینی یەکەم، دوای ٤٣ مانگ، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ یەکەمین جار کۆبووەوە. ڕۆژی ٢١ی تشرینی دووەم، ڕێبەری گەلی کورد بۆ ماوەی ٦ مانگ جارێکی دیکە چاوپێکەوتن لەگەڵ پارێزەران قەدەغە کرا، ژنانی ئێزیدی توڕەیی خۆیان سەبارەت بە گۆشەگیریی توندی ڕێبەری گەلی کورد و سیستمی ئەشکەنجەدان لە ئیمرالی دەربڕی، ڕایانگەیاند بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی بوونی خۆیان دەناسن و خەباتی خۆیان بۆ ئازادی جەستەیی بەرز دەکەنەوە.
"ئەو سڵاوەی هات هێز و ئیرادەی ئێمەی زیاتر کرد"
تەورێ خەڵەف، ئەندامی ئەنجومەنی بۆریک تاور خەلەف وتی: دوای چەندین ساڵ دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دڵخۆشی کردین، هەمیشە دەڵێین هەرچی پێویست بێت بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەیکەین، سڵاوی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئێمە واتای هێز بوو بۆ ئێمە، شانازی بە شەهیدەکانمانەوە دەکەین، شەهیدان هێزی سەرهەڵدانمانن، قەرزاری ڕێبەر ئاپۆین و هەرگیز لەبیرمان ناچێت کە شەڕڤانانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ڕزگارکردنی کۆمەڵگەکەمان هاتوون، ڕاستە پێش فەرمانەکە بڕیار بوو لە شەنگال بن لە ژێر ناوی پاراستنی ئێمە، بەڵام کە داعش هات پێشمەرگە هەڵهات، حکومەتی عێراقیش هەمان کارى کرد، دایک و خوشکەکانمان کەوتنە دەستی باندەکانەوە، هەمووی بەهۆی ئەوانەوە بووە.
"ڕاستیەکان لەبیر ناکەین"
تەورێ خەلەف ڕایگەیاند، ژنی ئێزیدی بەرپرسیارێتی پاراستن و ڕێکخستنی کۆمەڵگەی لە ئەستۆ گرتووە و وتی: سڵاو لە گەریلاکان دەکەین و خۆشەویستی خۆمان بۆیان نیشان دەدەین، هەرگیز کارەکانیان لەبیر ناکەین و بە هەموو شێوەیەک پشتیوانیان دەکەین، مناڵەکانمان ئەمڕۆ لە سایەی پەروەردەی گەریلا شەنگال دەپارێزن، ژنانی ئێزیدی نەیانتوانی لە ماڵ دەربچن، بەڵام ئەمڕۆ بە ئەرکی سەرشانی خۆمان دەزانین کە کۆمەڵگە بپارێزین و بەڕێوەی ببەین، چونکە ئەوەی لە فەرماندا ئازاری چەشت ژن بوو، لە ئێستادا هەندێک دایک هەن کە منداڵەکانیان بەدەست باندەکانەوەیە، کەس هێزی پێ نەداین، بەڵام بیری ڕێبەر ئاپۆ هێزی پێداین و بەرزی کردینەوە، هەرگیز ئەم ڕاستییە لەبیر ناکەین.
"هێز و زانیاری ئێمە لەسەر بیرۆکەی ڕێبەر ئاپۆ دامەزراوە"
تەورێ خەلەف ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ کۆمەڵگە و بەتایبەت ژنانی ئێزیدی دەسەڵات و بیرێکی ئازادیان هەیە و بەو ڕۆحەوە خەبات دەکەن و وتی: بیری ڕێبەر ئاپۆ تەشەنەی سەندووە و هەمووان دەیزانن، خۆزگە پێش ساڵی ٢٠١٤ بیرۆکەی ڕێبەر ئاپۆمان دەزانی. ئەگەر فەرمانێکی لەم شێوەیەمان نەبوایە، نەدەژیاین، دەبێتە ڕێگەی بەرخۆدان و سەرکەوتنمان، هیوامان ئەوەیە کە ڕێبەر ئاپۆ لە ڕووی جەستەییەوە ئازاد بێت و بتوانین بیبینین، ڕێبەر ئاپۆ بیرۆکەیەکی بۆ هەموو ژنان پێشکەش کردو ڕزگاری کرد، بەڵام بۆ ئێمەی ژنانی ئێزیدی، ئەو نەک هەر بیرۆکەی پێشکەش کرد، ئەو کارەی کە ڕێبەر ئاپۆ پێشکەشی کرد، نەوەکانمان باسی دەکەن، بۆ ئەوەش تا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لەسەرپێ دەبین، ئەمڕۆ ژنانی ئێزیدی ڕێگەی بەرخۆدان دەزانن و بەم بیرۆکەیە ئێمەش بەرەنگاری دەبینەوە، هیوادارم هەموو لایەک ڕێگای یەکڕیزی هەڵبژێرن و ببنە یەک دەنگ بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ.
"ئازادیمان بەندە بە ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ"
وەحیدە حاجی، ئەندامی ئەنجومەنی بۆریک ئیدانەی گۆشەگیری و سزای توندی کرد کە بەسەر ڕێبەری گەلی کورد سەپێندراوە و بەم پەیامە داوای خەباتی کرد: زۆر دڵخۆش و بەهێزتر بووین بە سڵاوی ڕێبەر ئاپۆ، ڕێبەر ئاپۆ خاوەنی بۆچوونێکی ئازادە و لە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە، ئەمڕۆ سزایەک بۆ ئەوە هەیە، ئێمە ئەم گۆشەگیرییە قبوڵ ناکەین و داوای وەستاندنی ئەم دابڕانە و بڕیارەکانیان دەکەین، ئێمە هەموو شتێک دەکەین بۆ ئەوەی ئەم سزایە هەڵبگرین و ڕێبەر ئاپۆ لە ناو چوار دیوارەکە دووربخەینەوە، ڕێبەر ئاپۆ لەناو چوار دیواردایە و ناتوانێت چاوپێکەوتن بکات، ئەمە شتێکی ڕەوشتی نییە، ئەمڕۆ ژنان بە بیری ڕێبەر ئاپۆ خەبات بۆ ئازادی دەکەن، ئازادی خۆمان وەک ڕێبەر ئاپۆ دەبینین، ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی گەنجان و ژنان و هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە دەهێنێت، وەک ژنان و پێکهاتەی ئێزیدی خەبات بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین.