کۆنگرەی ستار: بە ڕۆحی هەڤرین خەلەف و دایکە عەقیدە درێژە بە خەباتی خۆمان دەدەین
کۆنگرەی ستار ڕاگەیەندراوێکی نووسراوی لە ساڵیادی تیرۆرکردنی هەڤرین خەلەف و دایە عەقیدە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "بە ڕۆحی هەڤرین خەلەف و دایکە عەقیدە بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان".
ناوەندی هەواڵ
کۆنگرەی ستار ڕاگەیەندراوێکی نووسراوی لە ساڵیادی تیرۆرکردنی هەڤرین خەلەف، سکرتێری گشتی پارتی سووریای ئایندە بڵاوکردەوە و "بە هەوڵێکی بەدبەختانە بۆ سەرکوتکردنی دەنگی ژنانی ئازاد و لەناوبردنی ناسنامە و خەباتی ژنان" هەڵسەنگێندراوە.
لە ڕاگەیەندراوەکە ئاماژە بە خەباتی هەڤرین خەلەف کراوە و وترا: "هەڤرین خەلەف بووە بە ڕەمزی خۆڕاگری و تێکۆشان. هەڤرین بەردەوام لە هەوڵدایە بۆ بنیادنانی سووریایەکی فرەلایەنی دیموکراتیک لە دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا، تاوانەکانی دەوڵەتی تورک دژی ژنان نیشانەی ترسیان لە دەسەڵاتی ژنانی پێشەنگی شۆڕش و نیشانەی شکستی داگیرکەرانە لە بەرامبەر بەرخۆدانی پێشەنگە شۆڕشگێڕەکان.
فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" دەبێتە ڕووناکییەک کە ڕێگاکەمان ڕۆشن دەکاتەوە
کۆنگرەی ستار بەڵێنیدا کە "بەردەوام دەبێت لە شەڕی یەکلاکەرەوە دژی داگیرکەران کە ڕۆژ بە ڕۆژ تاوانەکانیان دژی ژنان و منداڵان و خەڵکی مەدەنی زیاد دەکەن". هەروەها داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆیان جێبەجێ بکەن و لێپرسینەوە لە بکوژانی ژنان بکەن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا، بێدەنگی هێزە نێودەوڵەتییەکان لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و بەکرێگیراوەکانی شەرمەزار کرا، هاوکات وەک بەشداریی داگیرکەران هەڵسەنگێندرا و وڵاتانی گەرەنتیکار لە ناوچەکەش بانگەوازی ئەوە کرا کە ئەرکەکانی خۆیان بۆ پاراستنی مرۆڤایەتی جێبەجێ بکەن بۆ دەستبەسەرکردنی ماف و ئاسایش و ئاشتی لە سووریا.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "دووپاتی دەکەینەوە کە بە ڕۆحی شەهید هەڤرین خەلەف و دایکە عەقیدە و هەموو ئەو ژنانەی لە ڕێگای ئازادیدا گیانیان بەختکرد، درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین و فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" دەبێتە ڕووناکییەک کە ڕێگاکەمان ڕووناک دەکاتەوە.