تەژەئا: لە گەملیک لەگەڵمان بن
تەڤگەری ژنانی ئازاد لە بارەگای ئزمیری دەم پارتی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی سەبارەت بە ڕێپێوانی گەملیک کە لە ١٩ی نیسان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوە دەچێت، بەڕێوە برد.
ناوەندی هەواڵ
پەیامی "ئێستا کاتی ئازادییە" لە میانی ڕێپێوانی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەدرێت، لەیلا کایگیزز، چالاکوانی تەژەئا کە لێدوانێکی دا، ڕایگەیاند کە کاتی ژنانە و وتی: لە بەرامبەر ئەم سیستەمە هەراسانکارە کە پیاوان زاڵن و جەستە و کاری ژنان بە بازرگانی دەکات؛ ئێمە دەزانین ژیانێک کە سەنتەری ئازادی ژنان بێت مسۆگەرەو ئێمە خەباتی بۆ دەکەین.
"بۆ ژیانێکی یەکسان و ئازاد"
لەیا کaیگزیز باسی لە ئازادی جەستەیی ن ڕێبەری گەلی کورد کردو وتی: خەباتی ئازادی کە لە ئاماراوە تا ئیمرالی درێژ دەبێتەوە لەگەڵ حەسرەتی خەڵک بۆ کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک، ئەمڕۆ بووەتە بنەڕەتیترین بناغە بۆ ئاشتی و دامەزراندنی کۆمەڵگەی دیموکراتیک، بۆیە داواکاری ئازادی بۆڕێبەری گەل، بەڕێز. عەبدوڵا ئۆجەلان، تەنها بۆ یەک کەس نییە؛ پێویستییەکە بۆ داهاتووی هاوبەشی گەل، بۆ ژیانێکی یەکسان و ئازاد.
هەروەها لەیلا کایگیزز سەرنجی بۆ پارادایمی ڕزگاریخوازی ژنان ڕاکێشا و وتی: ئەو پارادایمەی ڕزگاریخوازی ژنان کە بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان پێشکەشی کردووە، تەنیا چارەسەر نییە؛ هاوکات دیدگایەکە کە نیشانی دەدات چۆن ئەم ڕێبازە ببڕین. ئێمە جارێکی دیکە جەخت لەوە دەکەینەوە کە هیچ گۆڕانکارییەکی کۆمەڵایەتی کە ئازادی ژن لە پێشینەدا نەدات، ناتوانێت ئازادی ڕاستەقینە دروست بکات ئاشتی بەبێ دەستەبەرکردنی ئازادی بەڕێز ئۆجالان پێکنایەت.
"ئاشتی بە پێشەنگایەتی ژنان مسۆگەرە"
لەیلا کایگیزز داوای بەشداریکردن لە گەملیک دەکات و وتی: لەم قۆناغە مێژووییەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کە ئازار و بەرخۆدان و لەدایکبوونەوەی گەورە ڕوودەدات؛ دەزانین کە ئاشتی لەژێر پێشەنگایەتی ژنان مسۆگەرە، ئازادی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان هەنگاوێکی گرنگە بەرەو بونیادنانی یەکسانی و ئازادی و ژیانێکی دیموکراتیک، بەبێ دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان، نە پرسی کورد چارەسەر دەبێت و نە ئاشتییەکی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا جێگیر دەبێت ئێمە وەک ژن بڕیارمان داوە کە پێکەوە ڕێگای ئاشتی و ئازادی بونیاد بنێین. لە ١٩ی نیسان لە گەملیک دەبین، داوا لە هەموو ژنان دەکەین لە گەملیک لەگەڵمان بن، داواکاریمان بۆ ئازادی زیاد بکەین و پێکەوە ئاشتی بونیاد بنێین. ئێستا کاتی ژنانە! ئێستا کاتی ئازادییە! با پێکەوە ئاشتی و ئازادی بونیاد بنێین.