تەژەئا داوای پشتیوانی لە چالاکوان ئایشە دۆغان دەکات
تەژەئا داوای بەشداری لە دانیشتنی دادگاییکردنی ئایشە دۆغان دەکات، کە بڕیارە لە ٢٦ی ئاداردا بەڕێوەبچێت و زیاتر لە پێنج ساڵە دەستبەسەرە.
ناوەندی هەواڵ
تەژەئا داوای بەشداریکردن لە دادگاییکردنی ئایشە دۆغان، چالاکوان و سیاسەتمەداری کورد کە زیاتر لە پێنج ساڵە زیندانی کراوە دەکات.
لە ڕاگەیاندراوەکەی تەژەئا دووپاتی کردەوە، کە چالاکوانمان ئایشە دۆغان زیاتر لە پێنج ساڵە زیندانی کراوە، لە بەرامبەر ئەو فشارانەی کە خەباتی ژنان بۆ ئازادی دەکاتە ئامانج بێدەنگ نابین، نە سەرکوت و نە زیندانیکردن دەتوانن خەباتی ژنان بوەستێنن.
ئاماژەی بەوەدا، کە دانیشتنی دادگاییکردنی ئایشە دۆغان لە ٢٦ی ئاداری ٢٠٢٦، لە دادگای باڵای تاوانەکانی نۆیەمی ئامەد لە باکووری کوردستان بەڕێوەدەچێت و داواش لە هەموو لایەک دەکەن ئامادەبن و بەشداری دانیشتنەکە بکەن.