تەژەئا بۆ ٢٥ی تشرینی دووەم: کۆمەڵگەی دیموکراتیک بونیاد دەنێین
تەژەئا بە دروشمی "بە هێز و ئیرادەی ئازادی خۆمان، ئێستا کاتی ژنانە" ڕاگەیاندراوی ٢٥ی تشرینی دووەمی بڵاوکردەوە، ڕایگەیاند کە تێکۆشانی ڕێکخراویان دەبێتە گەورەترین خۆپاراستن و تا ئەوکاتەی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیکی ئازاد بنیات دەنێن، تێکۆشان بەردەوام دەکەن.
ناوەندی هەواڵ
تەڤگەری ژنانی ئازاد "تەژەئا" لەبەردەم بینای شارەوانیی کۆنی مێردیندا ڕاگەیەندراوی خۆی بۆ ٢٥ی تشرینی دووەم، رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان ئاشکرا کرد. لە ڕاگەیەندراوەکەدا کە بە درووشمی "بە هێز و ئیرادەی ئازادی خۆمان، ئێستا کاتی ژنانە" درا، بانگەواز لە ژنان کرا کە تێکۆشان بەهێز بکەن و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و ئازادی ژنان بونیات بنێن و ڕاگەیەندرا: "ئێمە ٢٥ی تشرینی دووەم بە هیوایەکەوە، بەڵام هاوکات بە تووڕەییەکی گەورەشدا ڕێک دەخەین.
لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:
وەک تەژەئا؛ دەمانەوێ مهراسیمی سهرهتای ڕاگەیەندراوەکەمان سەبارەت بە ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان، لە کەسایەتیی خوشکانی میرابێلدا، بە ڕێز و پێزانینەوە یادی هەموو ئەو ژنانە بکەینەوە کە لە تێکۆشانی ئازادیدا کوژراون و بە توندوتیژیی پیاو/دەوڵەت کوژراون.
وەک ئەو ژنانەی کە هەوڵدەدرێت بکوژرێن، دەستبەسەر بکرێن، بكرێنه کاڵای بازاڕ؛ بەڵام بۆ جوانکردنی ژیان، کۆمەڵایەتیکردنی ئاشتی و بەدیهێنانی دادپەروەری تێکۆشان دەکەن، ئەمساڵیش ٢٥ی تشرینی دووەم بە درووشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' و بە بەرخۆدانی شکۆمەندانەی خۆمانەوە پێشوازیی لێ دەکەین. بە تێکۆشانی ئازادیی خۆمان کە هۆکاری بوونمانە، لە هەموو ڕۆژەکانی ساڵ زیاتر بە تووڕەییەکی گەورەتر و بڕیاردارییەکی قووڵترەوە لە گۆڕەپانەکاندا دەبین.
ئێمە لە تێکۆشانی خۆماندا دژی سیاسەتەکانی توندوتیژی و قڕکردنی سیستەمی پیاوسالار لە هەموو کاتێک زیاتر خاوەن بڕیارین. چونکە باوەڕمان وایە کە بونیاتنانی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، گەرەنتیی بەدیهێنانی داخوازیی ژنانە بۆ ژیانێکی بێ توندوتیژی. لەسەر ئەم بنەمایە، هاوڕێیەتیی لەگەڵ ژناندا کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان بە بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەستی پێکرد و لە هەموو ساتێکی ئەم پرۆسەیەدا نیشانی دا، بە هەند وەرئەگرین، خاوەندارێتیی لێ دەکەین و بە ڕێزەوە سڵاوی دەکەین. ئێمە بەڵێنی تێکۆشان دووپاتدەکەینەوە کە کۆمەڵگەی دیموکراتیک بە پێشەنگایەتیی ژنانی سۆسیالیست و بە ڕێبەرێتی ئازاد بنیات بنرێت.
بێگومان دەزانین؛
پەیوەندیی یەکسان، دادپەروەرانە و خاوەن لێکتێگەیشتن کە بە هەزاران ساڵ لە نێوان ژن و پیاودا بەردەوام بوو، بۆ پیاوان و دژی ژنان گۆڕدرا. توندوتیژی، دەستدرێژی و کەلتووری دەستبەسەرکردن و زیندانیکردن کە پەرەی سەند، بوو بە سەرچاوەی کێشە کۆمەڵایەتییەکانیش. ئەو پیاوسالارییەی کە ساز کرا، هۆشیارییەکی پیاوانی بکوژی دڕندەی نزیک به دڕندهشی ئافراند. ئەم بکوژە بە شێوەیەکی کاستیک خۆی ڕێکخست؛ بە سیاسەتەکانی ویستی ژنان لە ژیان دابڕێنێت. ئەمانە هەموویان لە ئەنجامی بێئارامی و قبووڵنەکردنی سیستەمی پیاوسالار لە بەرامبەر بوونی ژناندا سەریان هەڵدا. ئەو سیناریۆیەی کە لە جیهاندا ڕۆژێک بە بێ تەرمی ژنان تێپەڕ نەبێت، تەنیا بەو پێگەیە بەهێزبووەی پیاوسالاری دەکرێت دەرببردرێت کە بووەتە بکوژێکی کەستیی. ئەم بکوژە لە ناو ماڵەکانمانەوە تاوەکو گەورەترین دەزگاکان هەموو ڕۆژێک خۆی ڕێکخست و ڕێکخستنەکەی هێشتاش بەردەوامە.
زیهنیەتی دەوڵەت کە بنەمای ئایدۆلۆژیی کوشتنی ژنان بە هەموو دەزگاکانیەوە دابین دەکات و بکوژان بە بێسزا دەهێڵێتەوە، هێزی خۆی زیاتر لەو خێزانانە وەردەگرێت کە دروستی کردوون. زیهنیەتی دەوڵەت کە فشار دەکات، قەدەغە دەکات و سزا دەدات، لە ناو خێزاندا وەکو باوک، برا، خاڵ، مام و هاوسەر دەردەکەوێت. توندوتیژیی ناوماڵ بە هۆکاری بواری تایبەت هەوڵدەدرێت لە کایەی تێکۆشان دەربهێنرێت. ئێمە ئەو ژنانەی کە لە تێکۆشانی ئازادیدا پێداگرین، دەمانەوێت خێزانیش وەکو هەر دەزگایەکی کۆمەڵایەتی دیموکراتیکبوون بکاتە بنەما، نەک سەرچاوەی توندوتیژی بەڵکو ببێتە سەرچاوەی ئاشتی. ئێمە باوەڕمان وایە کە ئاشتییەکی ڕاستەقینەی کۆمەڵایەتی تەنیا لە جیهانێکی بێ توندوتیژیدا، بە تێکۆشانی هاوبەشی هەردوو ڕەگەز و بە کۆتاییهاتنی نادادپەروەری پێک دێت.
هەروەها ئاماژە بەوە دەکات لە پشت هەموو مردنەکانی ژنانەوە سیستەمی پیاوسالار و پارێزەرانی هەن. لە پشت هەر مردنێکەوە کە وەک 'خۆکووشتن' یان 'گوماناوی' تۆمار دەکرێت، پیاوێک یان چەند پیاوێک دەردەکەون.
لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکرد، ئامارەکانی ئەمڕۆش نیشانی دەدەن کە لە هەموو شەڕەکانی جیهاندا زیاتر ژنان دەکوژرێن، وتی: لە جیهاندا ڕۆژانە لانیکەم ١٨٠ ژن دەکوژرێن، هەموو ساڵێک نزیکەی سەد هەزار ژن بە توندوتیژیی پیاوان دەکوژرێن. لە هەر سێ ژن یەکێکیان ڕووبەڕووی توندوتیژیی جەستەیی دەبێتەوە، لە هەر دوو ژنیش یەکێکیان لە تەمەنی ژیانیدا ڕووبەڕووی توندوتیژیی دەروونی دەبێتەوە. ڕفاندنی ژنان و منداڵان ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت، زیاتر لە چل ملیۆن منداڵ و ژن بەرەو لەشفرۆشی ڕادەکێشرێن. ژنان لە جوگرافیا جیاوازەکانی جیهاندا دەڕفێنرێن، لە هەندێک وڵات بە زۆر هاوسەرگیری دەکەن، لە هەندێک وڵات وەک کۆیلە کاریان پێ دەکرێت و لە هەندێک وڵاتیشدا بۆ بازرگانییەکانی وەکو پۆرنۆ و لەشفرۆشی جەستەیان دەفرۆشرێت. ئەم شەڕە بێ ناوەی دژی ژنان، هەموو ڕۆژێک لە هەموو شوێنێکی جیهاندا بەردەوامە! ئێمە دەڵێین کە؛ چەندە زیاتر ژنان دەکوژرێن و تووشی توندوتیژی دەبن، ئەوەندە دوژمنایەتی دژی ژنان هەەیە. ئەم دوژمنایەتییەی دژی ژنان، دوژمنایەتیی بەرامبەر زانین، ڕەوشت، دادپەروەری و ئاشتیی کۆمەڵایەتی خۆیەتی.
هەروەها دووپاتی کردەوە کە ئەمڕۆ یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی مانەوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە تاریکیدا، ستەمی سەر ژنانە و وتی: سەدان ژنی کورد کە ناڕەزایی دەربڕن، بۆ ئازادی و یەکسانیی ژنان تێکۆشان دەکەن و سیاسەت بەرهەم دەهێنن، ئەمڕۆ لە زیندانەکانی تورکیا بە سزای ساڵانە دەستبەسەر دەکرێن؛ لە زیندانەکانی ئێراندا لە کەسایەتیی پەخشان عەزیزی، شەریفە محەممەدی و وریشە مورادیدا بڕیاری لەسێدارەدانەکان کە دراون، بەڵگەی ئەم سیاسەتانەن.
ئاماژەی بەوەشکرد سیاسەتەکانی شەڕی تایبەت کە لە کوردستان ساڵانە بە شێوەیەکی سیستەماتیک بەڕێوە دەچن، ئەمڕۆش بەردەوامن. دەیانەوێت منداڵان و ژنانی گەنج لە کەلتوور، مێژوو و ڕەسەنایەتیی خۆیان داببڕن و بەرەو ژیانێکی تێکچوو ڕابکێشن، دەڵێت: "قەدەغەکردنی زمانی دایک بە سیاسەتە قەدەغەکەرەکان لە پراکتیک و فەرمیەتدا، بەهێزکردنی قڕکردنی کۆمەڵایەتی و قڕکردنی ژنانە. هەوڵی بونیاتنانی ئەو ژنەی کە ناتوانێت سیاسەت بە زمانی دایکی خۆی بەرهەم بهێنێت، خۆپاراستنی خۆی بە زمانی خۆی نەکات، هەڵبەست و ڕۆمانەکەی بە زمانی خۆی نەنوسێت، هەوڵی قڕکردنی گەلە لە کەسایەتیی ژناندا. بەم هۆشیارییەوە، دەنگی خۆمان دژی توندوتیژیی سەر ژنان بە زمانی دایکی خۆمان بەرز دەکەینەوە و دەڵێین: "دژی توندوتیژی، ئێستا کاتی ژنانە.
وەک ژنانی کورد لە جوگرافیای دێرینی کوردستاندا، ئێمە هەمیشە فۆرمۆلەکانی بەردەوامبوونی ژیانمان بە یەکەوە دروست کرد، لە بەرامبەر ئازارە هاوبەشەکاندا هەمیشە خۆمان لە نوێوە ساز کردەوە. ئێمە فۆرمۆلەکانی تێربوونی هاوبەش، بەرهەمهێنانی هاوبەش و بەرخۆدانی هاوبەشمان لە ریشەی ژیانی کۆمۆناڵەوە وەرگرت. ئەمڕۆش سەرەڕای هەموو سیاسەتەکانی توندوتیژی لەسەر ئەو ڕیشەیانە بەرز دەبینەوە. بونیاتنانی ژیانی کۆمۆناڵی دیموکراتیک بەردەوامە لەوەی ببێتە یەکێک لە گەورەترین هۆکارەکانی تێکۆشانی ئێمە. بە داهێنەرییە مێژوویی و کۆمەڵایەتییەکانی خۆمان، لەسەر بنەمای ژنۆلۆژی لە نوێوە کۆبووینەتەوە؛ لە بەرامبەر توندوتیژیدا بە هێزی سەربەخۆ، ئیرادەی ئازاد و خۆڕێکخستنی ژن، لە هەست، واتا و ژیاندا بە ڕێکخستنکردنی کۆمۆناڵی ئەم بازنەی توندوتیژییە دەشکێنین.
هێرشی سیستەمی پیاوسالار بۆ سەر تەڤگەری ژنانی ئازاد بە سیاسەتەکانی دژە ژن، پاشکەوتوو، نەتەوەپەرست، ئایینپەرست؛ بە دەزگاکانی خۆی؛ بە هەموو ئامرازە تەکنیکی، دیجیتاڵ و میدیاییەکان، ناتوانێت ئێمە لە یەکدی دوور بخاتەوە و لە تێکۆشانی هاوبەشی نێوان ئێمەی ژنان داببڕێنێت. لە هەر شوێنێک بن، ئێمە بکوژ و زیهنیەتەکەی دەناسین و هەنگاوێکیش پاشەکشە ناکەین.
بۆ ژیانێکی شکۆمەندانە، داهاتوویەکی ئازاد و جیهانێکی بێ توندوتیژی، ئێمە ئەم ٢٥ی تشرینی دووەم بە هیواوە بەڵام بە تووڕەییەکی گەورە ڕێک دەخەین. ئێمە بانگهێشتی هەموو ژنان دەکەین کە ماڵ بە ماڵ، کۆڵان بە کۆڵان لە گۆڕەپانەکاندا بن، تاوەکو سیستەمی پیاوسالار تێک دەشکێنین و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ژنپارێز بونیات بنێین، تێکۆشان بکەن".